زۆرینه‌مان له‌باره‌ی جه‌نگی ڤێتنامه‌وه بیستوومانه و زانیارییمان له‌سه‌ری هه‌یه، به یه‌كێك له جه‌نگه ستراتیجی و مه‌زنه‌كانی مێژوو داده‌نرێ، كه ئاراسته‌ی زانستی سه‌ربازی به ته‌واوه‌تی گۆڕی و سێ وڵاتی زلهێز به‌رانبه‌ر گه‌لی ڤێتنام كه‌وتنه سه‌ر ئه‌ژنۆ، كه چه‌كی ته‌واو ساده و ساكاریان له ده‌ست بوو، ئه‌و مه‌زنییه‌ی گه‌لی ڤێتنام بۆ ڕابه‌ر و سه‌ركرده‌ی ئه‌وكاتیان، هۆ چی مینه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه سه‌ره‌تا وه‌ك چێشتلێنه‌رێك كاری ده‌كرد و دواتر بوو به سیحری ڕزگاری گه‌لی ڤێتنام له ده‌ستی داگیركه‌ران.
كوڕ هه‌ڵگری ڕاز و ئامانجی باوكیه‌تی
هۆ چی مینه ئه‌وه‌ی له منداڵییه‌وه بینی گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست كرد، ئه‌و له ماڵباتێكی ئاسایی بوو و باوكی مامۆستای قوتابخانه بوو، كاتێك فڕه‌نسییه‌كان وڵاته‌كه‌یان داگیر كردن و زمانی فڕه‌نسییان به زۆر به‌سه‌ر گه‌لی ڤێتنام سه‌پاند، نجوین سینه هوی باوكی هۆ چی مینه تاكه كه‌س بوو له وڵاته‌كه كه به ته‌واوی ڕه‌تی كرده‌وه فێری زمانی فڕه‌نسی ببێ و پابه‌ندی ئه‌و یاسایه‌ی داگیركه‌ریش بێ، كه زمانی فڕه‌نسی به ڕه‌سمی ناوبرد و زمانی ڕه‌سه‌نی گه‌له‌كه‌ی قه‌ده‌غه كرد. به‌وهۆیه‌وه باوكی كاره‌كه‌ی له ده‌ست دا و تا ئه‌وكاته‌ی له ژیان مایه‌وه، به‌رده‌وام گه‌شتی له شار و گونده دووره ده‌سته‌كانی ڤێتنام ده‌كرد و منداڵه هه‌ژاره‌كانی گه‌له‌كه‌ی فێری خوێندن و نووسینی زمانی ڕه‌سه‌نی ڤێتنامی ده‌كرد.
باوكی ته‌واوی سامان و ماڵه‌كه‌ی له ده‌ست دا و ئه‌وه‌ی بۆی مایه‌وه سۆز و خۆشه‌ویستی هه‌ژارانی ڤێتنام بوو، كوڕه‌كه‌یشی له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه‌ی خۆی باوه‌ڕی پێی هه‌بوو و له پێناوی هه‌موو شتێكی له ده‌ست دا په‌روه‌رده كرد، بۆیه هۆ چی مینه هه‌ر له زووه‌وه باوه‌ڕی به‌و ڕێبازه‌ی باوكی هه‌بوو.
كاتێك دواجار باوكی گیانی له ده‌ست دا و خوشكێكی تریشی كۆچی دوایی كرد، خوشكه بچووكه‌كه‌ی تاكه كه‌س بوو له خێزانه‌كه‌ی كه ڕێبازه‌كه‌ی باوكی شكاند و وه‌ك نووسه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سوپای فڕه‌نسی كاری ده‌كرد، ئه‌میش دواتر گیرا و حوكمی زیندانی كردنی تا مانه‌وه‌ی له ژیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، له ته‌مه‌نی 10 ساڵی فێری بنه‌ماكانی كۆنفۆشی بوو و دواتر ڕه‌تی كرده‌وه بچێته قوتابخانه‌ی فڕه‌نسی و له‌سه‌ر ده‌ستی فیۆنگ توك فێری زمانی چینی بوو و ڕاوچییه‌كی باشی ماسی و یارییكردن به فڕۆكه‌ی كاغه‌زی بوو.
باوكی ماڵ و سامانه‌كه‌ی له ده‌ستدا، به‌هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فێربوونی زمانی فڕه‌نسی
دواتر به‌و ته‌مه‌نه بچووكه‌وه بڕیاری دا به‌شداری له خۆپێشاندانێكی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی بكات، كه دژی زیادكردنی باج ئه‌نجام درا، پاش ئه‌وه‌ی فڕه‌نسییه‌كان باجیان به‌سه‌ر جووتیارانی ڤێتنام زیاد كرد، به‌هۆی ئه‌و كاره‌وه له سه‌رجه‌م قوتابخانه لۆكالییه‌كانی ڤێتنامیش دوورخرایه‌وه، بۆیه بڕیاری دا سه‌ركێشی بكات و بچێته فڕه‌نسا، تا لێیانه‌وه فێر بێ و چۆن بتوانێ ڕووبه‌ڕوویان ببێته‌وه.
سه‌ره‌تا چێشتلێنه‌ری فڕه‌نسییه‌كان و دواتر له‌ناوبه‌ری هه‌مووان
بۆ ئه‌وه‌ی بگاته فڕه‌نسا وه‌ك چێشتلێنه‌رێك له كه‌شتییه‌كی گه‌وره‌ی فڕه‌نسی كاری كرد و له ساڵی 1911 كه‌شتییه‌كه گه‌یشته‌وه مارسیلیای فڕه‌نسا، له‌وێ مایه‌وه و داوای خوێندنی له چه‌ندان قوتابخانه كرد، به‌ڵام دواجار هه‌مووان ره‌تیان كرده‌وه، بۆیه جارێكی تر گه‌ڕایه‌وه بۆ نێو كه‌شتییه‌كه‌ی و ماوه‌ی شه‌ش ساڵ له‌گه‌ڵ فڕه‌نسییه‌كان له نێو كه‌شتییه‌كه به جیهان سووڕایه‌وه، به ته‌واوی چاوی كرایه‌وه و بوو به كه‌سێكی پڕ ئه‌زموون و مه‌زن.
به‌هۆی چوونی كه‌شتییه‌كه بۆ ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ی دوو ساڵ له نیویۆرك و بۆستن مایه‌وه و له هۆتێله‌كان كاری چێشتلێنه‌ری ده‌كرد و چاوی به كۆمه‌ڵێك ڤێتنامی كه‌وت كه له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژیان و خواستیان هه‌بوو بۆ ڕزگاركردنی وڵاته‌كه‌یان له ده‌ست داگیركاری فڕه‌نسی، دوارت گه‌شتی به‌ریتانیای كرد و له‌و هۆتێله كاری چێشتلێنه‌ری ده‌كرد كه ونستۆن چه‌رچل هه‌میشه سه‌ردانی ده‌كرد، بۆیه له ژینگه‌یه‌ك گه‌وره بوو كه ده‌وروبه‌ری پڕ بوون له سیاسی به ئه‌زموون و ناودار، له‌وانه‌وه فێری زۆر شت بوو.
هۆ چی مینه شوێن پێی باوكی به‌رنه‌دا و به‌رده‌وام بوو له خه‌باته‌كه‌ی
هۆ چی زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یشی بینی كه هه‌ژار و بێچاره و داماو مابوونه‌وه له ژێر ده‌ستی فڕه‌نسییه‌كان، هه‌میشه‌یش بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه، دوای شۆڕش و ڕزگاری بۆچی وڵاته‌كان داگیر ده‌كرێنه‌وه و شۆڕشه سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌بێ دوای ڕزگاری وڵاته‌كه‌یان چی بكه‌ن و چ حكوومه‌ت و سیسته‌مێك دابمه‌زرێنن، دواجار له فڕه‌نسا چاوی مارسیل كاچین ده‌كه‌وێ كه دامه‌زرێنه‌ری حزبی شیوعی فڕه‌نسایه و كتێبه‌كه‌ی لینینی له‌باره‌ی شیوعیه‌ت پێ ده‌دا و دوای خوێندنه‌وه‌ی باوه‌ڕی پته‌وی به شیوعییه‌ت لا دروست ده‌بێ و ده‌گاته وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی.
چه‌كی هۆ چی مینه...كاغه‌ز و قه‌ڵه‌م و پۆسته
پاش په‌یماننامه‌ی ڤێرسای، ده‌ستی به نووسینی نامه كرد بۆ سه‌رۆكی زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا و داوای لێ‌كردن كه ددان به ماڤی گه‌لی ڤێتنام بنێن، به‌ڵام هه‌مووان په‌راوێزیان خسته، نامه‌یه‌كی بۆ ودرۆ ویلسنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایش نارد، به‌ڵام بێ ئه‌نجام بوو، بۆیه بڕیاری دا له نامه‌ی تایبه‌ته‌وه بۆ سه‌رۆكه‌كان، ده‌ست به نووسین بۆ ڕای گشتی بكات، له شوێنی داواكردن له سه‌رۆكی وڵاته‌كان، گفتوگۆی له‌گه‌ڵ گه‌له‌كانیان له ڕێی میدیا و ڕۆژنامه‌وه ده‌ست پێكرد.
ئه‌و بوو به نوێنه‌ری حزبی شیوعی فڕه‌نسی له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و زمانێكی پاراو و بوێرییه‌كی زۆری هه‌بوو، به به‌رده‌وامیش بۆ ڕۆژنامه فڕه‌نسی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نووسینی ده‌نار و قسه‌ی بۆ ده‌كرد، سه‌ره‌تا ده‌ستی به نووسینی تاوانه‌كانی فڕه‌نسا دژ به گه‌لی ڤێتنام كرد و ڕۆژنامه‌یه‌كی له فڕه‌نسا به‌ناوی "لۆ پاریا" ده‌ركرد و به وردی و به‌ڵگه‌وه تاوانه‌كانی فڕه‌نسای خسته ڕوو.
شه‌ش ساڵ وه‌ك چێشتلێنه‌ری كه‌شتییه‌كی فڕه‌نسی كاری كرد و به دنیا گه‌ڕا و ئه‌زموونی كۆ كرده‌وه
له ساڵی 1925 گورزێكی كوشنده‌ی له فڕه‌نسا وه‌شاند، كاتێك كتێبه‌كه‌ی به ناوی "داگیركاری فڕه‌نسی له ژێر وردبین دا" بڵاو كرده‌وه، ئه‌مه ئه‌و گه‌نجه نه‌ینووسی كه وه‌ك چێشتلێنه‌رێك گه‌شتی بۆ جیهان كرد، به‌ڵكو هۆ چی مینه به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی، زانكۆی له مۆسكۆ ته‌واو كردبوو، له لیژنه‌ی حزبی شیوعی جیهانی له مۆسكۆ كاری ده‌كرد و وه‌ك نوێنه‌ری پێنجه‌می لیژنه‌كه له فڕه‌نسا ناسێنرا.
دوای مردنی لینین ڕووی له چین كرد و یه‌كه‌م بنه‌ماكانی شۆڕشی به گه‌نجانی ئاواره‌ی ڤێتنامی له چین گوته‌وه و هه‌ر ئه‌و گه‌نجانه‌یش دواتر بوون به كۆڵه‌گه‌ی سه‌ركه‌وتنی ڕێبازه‌كه‌ی، پاشان بڕیاری دا له چین جێگیر ببێ و هاوسه‌رگیری كرد و به‌ڵام ئیمپراتۆری چین ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێك له دژی شیوعییه‌كان كرد، بۆیه ڕای كرد و خۆی گه‌یانده دوورگه‌ی كریما، له‌و كاته نه‌خۆشی سیلیشی هه‌بوو و خه‌ریكی چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن بوو.
پاشان له كریماوه سه‌ردانی زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كرد كه شیوعیه‌ت تێیدا جێگیر ببوو، له‌گه‌ڵ ڤێتنامییه شیوعییه‌كان له هه‌موو وڵاتان كۆ ده‌بووه‌وه و دواجاریش له 1929 له هۆنگ كۆنگ زۆرینه‌یانی كۆ كرده‌وه و بڕیاریان دا حزبی شیوعی ڤێتنامی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له چین و هیندستان ڕابگه‌یه‌نن و ئامانجی سه‌ره‌كی حزبه‌كه‌یش بریتی بوو له ده‌ركردنی ته‌واوه‌تی فڕه‌نسییه‌كان له وڵاته‌كه‌یان.
پاشان گه‌ڕایه‌وه ڤێتنام و جه‌نگی دژی فڕه‌نسی و ژاپۆنییه‌كان ده‌ست پێكرد و هه‌ردوو زلهێزی ئه‌وكاتی شكست پێ هێنا
پاشان فڕه‌نسییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر هۆنگ كۆنگ و خۆی گه‌یانده به‌ریتانیا و له‌وێ گیرا و ساڵیك خرایه گرتووخانه‌وه، پاشان به مه‌رجی ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه مۆسكۆ ئازاد كرا و ماوه‌ی پێنج ساڵ له مۆسكۆ مایه‌وه و له په‌یمانگه‌ی لینین ده‌ستی به خوێندن كرد و نه‌خۆشی سیلیش به‌رۆكی به‌ر نه‌ده‌دا.
به‌هۆی شه‌ڕی ژاپۆنه‌وه ئیمپراتۆری چین بانگهێشتی شیوعییه‌كانی بۆ وڵات كرده‌وه و هۆ چی مینه له ساڵی 1938 وه‌ك ڕاوێژكاری سه‌ربازی سوپای شیوعی چین دامه‌زرێنرا، سه‌ره‌تایش به ناوی نفوین ئای كوك ناو ده‌هێنرا، به‌ڵام دواتر ناوی گۆڕا و ناسناوی هۆ چی مینه‌ی لێ نرا، كه به ڤێتنامی واته تیشكی خۆرهه‌ڵات و ڕووناكی مانگ.
جه‌نگی دووه‌می جیهانی ده‌ستی پێكرد و هۆ چی مینه و گه‌نجه ڤێتنامییه‌كان به نهێنی كۆ ده‌بوونه‌وه و دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه كه سوپای وڵاتان شوێنی ئه‌وان نییه، دواجار له 1940 سوپای فڕه‌نسا له جه‌نگی دووه‌می جیهان به‌رانبه‌ر نازییه‌كان شكستی خوارد و ئه‌مه‌یش ده‌رفه‌تێكی زێڕین بوو. به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی شۆڕش ڕابگه‌یه‌نن، ژاپۆن ڤێتنامی داگیر كرد، فڕه‌نسییه‌كان دووپاتیان كرده‌وه كه هاوپه‌یمانن له‌گه‌ڵ ژاپۆن، ئه‌مه‌یش ئه‌و كاته بوو كه هۆ چی مینه بڕیاری دا بگه‌ڕێته‌وه ڤێتنام و له‌جیاتی قه‌ڵه‌م و كاغه‌ز و پۆست، گولـله و جه‌نگ و جه‌نگی پارتیزانی بكات به پیشه‌ی سه‌ره‌كی خۆی بۆ ڕزگاری وڵاته‌كه‌ی.
زیاتر له 10 هه‌زار ڤێتنامی كۆ كرده‌وه و ده‌ستیان به شه‌ڕ دژی هاوپه‌یمانی فڕه‌نسی – ژاپۆنی كرد و توانیان شكستی گه‌وره‌یان تووش بكه‌ن، هۆ چی مینه كه‌سێكی زۆر نه‌رمونیان و ئاشتیخواز بوو، به‌ڵام كتێبه چینییه‌كانی له‌باره‌ی تاكتیكی جه‌نگه‌وه ده‌خوێنده‌وه و پلانی له‌سه‌ر داده‌ڕشت، دواتر له 1942 چووه چین و له‌لایه‌ن سوپای ئیمپراتۆری چینه‌وه گیرا و ساڵێك خرایه گرتووخانه‌وه.
دواجار ئه‌مه‌ریكا په‌لاماری ڤێتنامی دا و ڕووبه‌ڕووی ئه‌وانیش وه‌ستانه‌وه و شكستیان پێ هێنان
له گرتووخانه زیاتر له 100 پارچه شیعری نووسی به ناوی ڕۆژانه‌ی گرتووخانه و له 1945 گه‌ڕایه‌وه ڤێتنام و له شاری هانوی جێگیر بوون و وه‌ك پایته‌ختی وڵات ناساندیان و هۆ چی مینه یه‌كه‌م كۆماری دیموكراتی له ڤێتنام ڕاگه‌یاند، له‌وكاته‌دا فڕه‌نسییه‌كان حوكمی عه‌سكه‌رییان له ته‌واوی ڤێتنام ڕاگه‌یاند،
هۆ چی مینه بیری له كاردانه‌وه‌ی توندی فڕه‌نسییه‌كان كردبووه‌وه، به‌ڵام له‌و بڕوایه نه‌بوو چین 200 هه‌زار سه‌رباز بۆ پشتیوانی فڕه‌نسییه‌كان ڕه‌وانه بكات، بۆیه بڕیاری دا ئه‌و داوایه‌ی فڕه‌نسییه‌كان قبووڵ بكات، كه سه‌ربه‌خۆیی به ڤێتنام ده‌ده‌ن به مه‌رجێك له ژێر سه‌رپه‌رشتی فڕه‌نسییه‌كان بمێنێته‌وه، به‌مشێوه‌یه خۆی له شه‌ڕی چین پاراست و حكوومه‌تی ژێر سه‌رپه‌رشتی فڕه‌نسای به‌ڕێوه برد، پاشان بێزار بوون له حوكمی فڕه‌نسییه‌كان و دوای ئه‌وه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر خۆپێشانده‌رانی شاری هیفۆنگ، به‌م كاره فڕه‌نسییه‌كان كۆتاییان به بوونی خۆیان له ڤێتنام هێنا، چونكه شۆڕش له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌ستی پێكرد و ئه‌مجاره شۆڕشی شیوعییه‌كان له چین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابوو، له شوێنی ئه‌وه‌ی چین ببێته هاوپه‌یمانی فڕه‌نسا، بوون به هاوپه‌یمانی ڤێتنامییه‌كان.
هۆ چی مینه خۆی گه‌یانده مۆسكۆ و داوای یارمه‌تی له ستالین و ما‌و تسی تۆنگ كرد، هه‌ردوولا به‌ڵێنیان پێ دا، كه نه‌ك ته‌نیا چه‌ك، به‌ڵكوو چین 70 هه‌زار سه‌ربازیشی بۆ پشتیوانی ڤێتنامییه‌كان ره‌وانه كرد، به‌وهۆیه‌وه، فڕه‌نسییه‌كان 75 هه‌زار سه‌ربازییان له ده‌ست دا و 64 هه‌زاری تریشیان بریندار بوون و 40 هه‌زاریشیان به دیلی كه‌وتنه ده‌ست ڤێتنامییه‌كان، دواجار فڕه‌نسییه‌كان پاشه‌كشه‌یان كرد و ڤێتنام بوو به دوو به‌ش، ڤێتنامی شیوعی و ڤێتنامی باشوور.
به دامه‌زرێنه‌ری كۆماری دیموكراتی ڤێتنام داده‌نرێ و ساڵانه ڤێتنامییه‌كان یادی ده‌كه‌نه‌وه
هۆ چی مینه به‌رده‌وام بیری لای یه‌كخستنه‌وه‌ی ڤێتنام بوو، دواجار هێرشی كرده سه‌ر شاری لاوس كه له نێو به‌شی ژێر ده‌ستی فڕه‌نسییه‌كان بوو و پاشان سه‌رۆكی به‌شی باشووری ڤێتنام بڕیاری دا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هۆ چی مینه بكات و ڤێتنام یه‌ك بخه‌نه‌وه، ئه‌مه وایكرد داگیركه‌رێكی تر ڕوو له ڤێتنام بكات كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بوو، سه‌رۆكی ڤێتنامی باشووریان كوشت و سه‌ربازیان ڕه‌وانه‌ی ڤێتنام كرد بۆ له‌ناوبردنی حوكمی شیوعییه‌كان له ڤێتنام.
ئه‌مه‌ریكا جه‌نگێكی دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆیی و ڕه‌وشتی دژ به ڤێتنامییه‌كان ده‌ست پێ كرد و هه‌موو شتێكی وێران كرد و هه‌ر شتێك جووڵه‌ی بكردایه ده‌كوژا، ته‌نانه‌ت ژه‌هری به ئاژه‌ڵ و دره‌خت و دارستانه‌كانیش بڵاو ده‌كرده‌وه و چه‌كی كیمیایی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌كارده‌هێنا. ڤێتنامییه‌كان هه‌موو توانای خۆیان بۆ به‌رگریكردن به‌كارهێنا و چین به سه‌رباز و ڕووسیا به چه‌ك پشتیوانیان ده‌كرد و جه‌نگه‌كه تا 1975 به‌رده‌وامی هه‌بوو به ڕزگاری ڤێتنام و دداننانی ئه‌مه‌ریكا به شكست كۆتایی هات، به‌ڵام له‌وكاته هۆ چی مینه نه‌مابوو و له دووی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 1969 و شه‌ش ساڵ به‌ر له سه‌ركه‌وتنی ڤێتنامییه‌كان كۆچی دوایی كرد.
گۆڕێكی گه‌وره و شكۆمه‌ندی بۆ دروست كرا و وه‌ك ڕابه‌رێكی مه‌زن و ڕزگاركه‌ری ڤێتنام ناوی مایه‌وه و هه‌موو ڤێتنامییه‌كان شانازی پێوه ده‌كه‌ن و مه‌رگی ئه‌و جیهانی شۆك كرد و به یه‌كێك له سه‌ركرده هه‌ره كاریگه‌ره‌كان ناوی ده‌هێنرێ و خاوه‌نی ئه‌و گوته به‌ناوبانگه‌یه كه ده‌ڵێ، خیانه‌تكاران هیچ جێیه‌كیان نییه له نیشتمانه‌كه‌مان، ته‌نانه‌ت گۆڕیشیان نابێ له‌سه‌ر خاكی ڤێتنام بێ، كاتێك كچان و كوڕانی وڵاته‌كه‌مان له نێو قوڕ و لیته ده‌جه‌نگن، چۆن ده‌كرێ دوای سه‌ركه‌وتن خیانه‌تكاران له وڵات و له‌سه‌ر خاكه‌كه‌مان بژین".