لەبارەی ڕاگرتنی هێڵی ئینتەرنێت روونكردنەوە دەدرێت

:: PM:12:00:06/07/2020 ‌
بەرپرسێكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕای دەگەیەنێت، تا ئێستە وەزارەتی پەروەردە داوای ڕاگرتنی هێڵی ئینتەرنێتـی نەكردووە بۆ ڕۆژی تاقیكردنەوەكان.

ئەمڕۆ دووشەم شەشی تەمووز، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنى حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ساڵانە وەزارەتی پەروەردە بە نووسراوێكی فەرمی داوای ڕاگرتنی هێڵی ئینتەرنێتی دەكرد لەكاتی تاقیكردنەوەكان، بەڵام تا ئێستە ئەو نووسراوەمان بۆ نەهاتووە.

لە ڕۆژانی تاقیكردنەوە هێڵی ئینتەرنێت لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە ڕادەگرێت
 گوتی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئەگەر داوای لێ بكرێت، لە ڕۆژانی تاقیكردنەوە هێڵی ئینتەرنێت لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە ڕادەگرێت.

باسی لەوەش كرد، تا ئێستە وەزارەتی پەروەردە داوای لەم شێوەیەی بۆ نەناردووین.

ساڵانە بەهۆی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی، ڕۆژانە چەند سەعاتێك هێڵی ئینتەرنێت ڕادەگیرا، ئەمەیش بەمەبەستی ڕێگری بوو لە ئەنجامدانی گزی.

بڕیارە ڕۆژی 11ـی تەمووز، تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە بچێت و هەشتی ئاب كۆتایی بێت، زیاتر لە 144 هەزار قوتابی بەشداریی تاقیكردنەوەكان دەكەن.





وشە - رامیار جەواد