كونسوڵی ئەمەریكا هەولێر جێدەهێڵێت

:: AM:08:51:07/07/2020 ‌
ستیڤ فەیگن كونسوڵی گشتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، بەهۆی تەوابوونی ئەركەكەی، هەولێر جێدەهێڵێت و بۆب وۆڵەر شوێنی دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەم حەوتی تەمووز، كونسوڵگەی گشتی ئەمەریكا لە هەرێمی كورسدتان بڵاوی كردووەتەوە، بەهۆی تەواوبوونی ئەركی ستیڤ فەیگن كونسوڵی گشتی ئەمەریكا، بڕیارە بەمنزیكانە بۆب وۆڵەر شوێنی بگرێتەوە.

كاركردن لەگەڵ خەڵكی هەرێمی كوردستان بە ئاراستەی برەودان بە ئامانجە هاوبەشەكانمان، ئیمتیاز و شەرەف بوو
فەیگن لە نامەكەیدا نووسیویەتی، لەگەڵ ئامادەكاریم بۆ بەجێهێشتنی هەولێر كە ئەم دوو ساڵەی ڕابردوو وەك ماڵی خۆم سەیرم كردووە، حەز دەكەم سوپاسگوزاری خۆم بۆ بەرانبەر هاوڕێ و یادگاری و پێكەوە بەدەستهێنانی كاری شایستە و مانادار ئاراستە بكەم. 

باسی لەوەش كردووە، كاركردن لەگەڵ خەڵكی هەرێمی كوردستان بە ئاراستەی برەودان بە ئامانجە هاوبەشەكانمان، ئیمتیاز و شەرەف بوو بۆ من و لە هەمان كاتیشدا بووەتە بەشێكی دیار و سەرەكی پیشەكەم. 

ڕوونی كردووەتەوە، سوپاستان دەكەم بۆ هاوبەشی پێكردنی كولتوورە نایابەكەتان لەگەڵم لە ماوەی ئەم دوو ساڵەی ڕابردوودا.



وشە - رامیار جەواد