بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیك په‌ڕه‌ی "كێشه‌ی كۆمپیوته‌ر" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ناوه‌كه‌ی بۆ "KC Agency" بگۆڕێت، كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین په‌یجه كوردییه‌كان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و زیاتر سێ ملیۆن لایكی هه‌یه.
کێشەی کۆمپیوتەر وەک یەکێک لە گەورەترین پەیجە کوردییەکان لە فەیسبووک کە لە ساڵی 2012ـەوە ماوەی 8 ساڵە دروستکراوە وە خاوەنی زیاتر لە 3 ملیۆن فۆڵۆوەرس و لایکە، لە هەرێمی کوردستان خاوەن بینەرێکی زۆرە رۆژانە هەوڵ و زانیاری جۆراوخۆر بڵاودەکاتەوە.
هاوڕێ دڵشاد خاوەنی پەیجەکە رایگەیاند؛ بڕیار وایە لە چەند رۆژی داهاتوو لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە ناوەکە بگۆڕدرێ بۆ "KC Agency” وە لە داهاتوو وەک ئاژانسێک پڕ دەبێت لە هەواڵ و زانیاری.