تا ئێسته له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 236 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌و ڕێژه‌یه 120 كه‌سیان چاك بوونه‌ته‌وه، به‌ركه‌تووانی چه‌كی كیمیایی له‌كاتی تووشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كه، به به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ره پزیشكییه‌كان نه‌خۆشییه‌كه تێده‌په‌ڕێنن و تا ئێسته له پێنچ قوربانی كه به كۆرۆنا مردوون، یه‌كیان به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیایی بووه.
له‌و پێنچ كه‌سه‌ی به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ست داوه یه‌ك كه‌سیان به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیایی بووه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نۆی ته‌مووز، ئاراس حه‌مه‌سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه تا ئێسته 236 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 120 كه‌سیان چاك بوونه‌ته‌وه و پێنچ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه، 30 كه‌سیش ئێسته له نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، له‌وانه‌یش هه‌شت كه‌س ئۆكسجینیان بۆ به‌كار ده‌هێنرێت و دوو كه‌سیان پێویستیان به چاودێری چڕ هه‌یه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، له هه‌ڵه‌بجه بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستییان جێگیر نییه (ئای ڤی ئای جی) له خوێنی پلازما جیا ده‌كرێته‌وه و خۆشبه‌ختانه ده‌رئه‌نجامی باشی هه‌بووه و ره‌وشی نه‌خۆشه‌كان به‌ره‌و باشی ده‌بات، له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئێسته له كوردستان و دنیا به‌كار ده‌هێنرێت، ئێمه‌ش به‌كاری ده‌هێنین.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا دووپاتی ده‌كاته‌وه، به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی كێشه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یان هه‌یه و كاتێك تووشی په‌تای كۆرۆنا ده‌بن، زووتر له كه‌سانی ئاسایی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌كاتی وه‌رگرتنی ده‌رمان، وه‌ك نه‌خۆشه‌كانی تر ڕه‌وشی ته‌ندروستییان به‌ره‌وباشی ده‌ڕوات و به‌شێكیش له‌وان چاك بوونه‌ته‌وه.
"له‌و پێنچ كه‌سه‌ی به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ست داوه، یه‌ك كه‌سیان به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیایی بووه، به‌ڵام جگه له‌وه‌ی به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیایی بوو، نه‌خۆشی درێژخایه‌نیشی هه‌بوو"، ئاراس حه‌مه‌سه‌عید وای گوت.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز ڕه‌سووڵ