جارێكی تر ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕووی له سلێمانی كرده‌وه، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌رگای ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی دوای چه‌ندان ساڵ كرده‌وه. خه‌ڵكی سلێمانی به‌و كاره دڵخۆشن و دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه حكوومه‌ت سه‌لماندی هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان ناوچه‌كانی كوردستان ناكات.
دوێنێ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی سلێمانی كرد و به‌ردی بناغه‌ی گه‌وره‌ترین و ستراتیجیترین پڕۆژه‌ی له شاره‌كه‌دا دانا كه شه‌قامی 100 مه‌ترییه و ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه به‌هۆی چه‌ندان كێشه‌وه ئه‌و پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ ناكرێ.
ئێسته ده‌ست به دروستكردنی شه‌قامه‌كه كراوه، له‌م قۆناغه‌دا 32 كیلۆمه‌تر ته‌واو ده‌كرێت
سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی له یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵی دووه‌می كابینه‌ی نۆیه‌م بوو، ئه‌وه دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ساڵی ڕابردووی ته‌مه‌نی حكوومه‌ته‌كه‌ی، به‌سه‌ر سه‌تان پیلانی ناوخۆ و ده‌ره‌كی سه‌ركه‌وت و سه‌دان پیلانیشی پووچه‌ڵ كرده‌وه.
دانانی به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری بۆ سلێمانی هه‌نگاوێكی نامۆ نه‌بوو، چونكه له سه‌ره‌تای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، مه‌سروور بارزانی دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه جیاوازی له نێوان هیچ ناوچه‌یه‌كی كوردستان ناكات و هه‌موویان بۆ ئه‌و وه‌ك یه‌ك وان.
ئێسته ده‌ست به دروستكردنی شه‌قامه‌كه كراوه، له‌م قۆناغه‌دا 32 كیلۆمه‌تر ته‌واو ده‌كرێت، كه له تاسڵووجه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا گوندی ده‌مركان، دواتر ده‌ست به قۆناغه‌كانی تر ده‌كرێت. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی نه‌هێشتنی نیگه‌رانیی هاووڵاتییان ده‌ستی به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان كردبوو ته‌نیا له یه‌ك ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌میدا، 166 ملیار دیناری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و دروستكردنی رێگه‌وبان له هه‌رێمی كوردستان خه‌رج كراوه.
شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی كه یه‌كه‌م ده‌ست و دیاری مه‌سروور بارزانی بوو بۆ سلێمانی، شاره‌كه به‌ته‌واوی ده‌باته قۆناغێكی تر
شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی له كاتێكدا ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی كراوه كه ئێسته ته‌نگژه‌ی ئابووری و ته‌ندروستی ڕووی له كوردستان كردووه. به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی دوێنی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی باسی كرد كه مه‌سروور بارزانی سووره له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان له هه‌ر دۆخێك‌دا بێت.
شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی كه یه‌كه‌م ده‌ست و دیاری مه‌سروور بارزانی بوو بۆ سلێمانی، شاره‌كه به‌ته‌واوی ده‌باته قۆناغێكی تر، لایه‌نی كه‌م تا 25 ساڵی تر قه‌ره‌باڵغی له شاره‌كه‌دا ناهێڵی، له‌ماوه‌ی ئه‌و 36 مانگه‌ی ته‌واو ده‌كرێ، سه‌تان هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت و له هه‌موویشی گرنگتر چاودێران ده‌ڵێن، "پڕۆژه‌كه ده‌بێته ژێرخانێكی گرنگی ئابووری له كوردستان".
سلێمانی چه‌ندان ساڵه به‌هۆكاری جیاواز پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری لێ ئه‌نجام نه‌دراو
وتاره‌كه‌ی دوێنی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌كاتی رێوڕه‌سمه‌كه، سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه بوو كه سه‌رۆك وه‌زیران بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان، جیاوازی له نێوان هیچ ناوچه‌یه‌كدا ناكات به‌تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ی گوتی، "خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی سلێمانی شایانی پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ترن".
سلێمانی چه‌ندان ساڵه به‌هۆكاری جیاواز پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری لێ ئه‌نجام نه‌دراوه. شاخه‌وان ئه‌حمه‌د ئه‌ندازیاره له سلێمانی و پێی وایه كه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌و هه‌نگاوه‌ی به دانانی به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری، ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له خه‌وه‌وه كرد به ڕاستی به‌تایبه‌ت پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجی له‌و شێوه‌یه.
وه‌ك ئه‌و ئه‌ندازیاره ده‌ڵێ، له ماوه‌ی ڕابردوو به‌هۆی كاری به‌ڵێنده‌ره‌كان و چه‌ندان ڕۆتینی تر له شاره‌كه‌دا، پڕۆژه‌كان جێبه‌جێ نه‌كراون، به‌ڵام ئێسته كه هه‌ست ده‌كرێ چاودێرییه‌كی وردتر له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه هه‌یه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێ ئه‌و پڕۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو جێبه‌جێ بكرێن.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی پێی وایه، ئه‌وه‌ی دوێنی بۆ سلێمانی كرا و ئه‌مڕۆ ده‌ستی پێ كراوه كه دروستكردنی شه‌قامی 100 مه‌ترییه، هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه بۆ شاره‌كه و له هه‌مان كاتدا خزمه‌تێكی گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێت.
هۆشیار ئیسماعیل ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی /یه‌كێتی/ بۆ "وشه" گوتی، له سلێمانی ماوه‌یه‌كی زۆره پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری جێبه‌جێ نه‌كراوه، به‌شێك پێوه‌ندی به ته‌نگژه‌ی دارایی و به‌شێكی تری كۆرۆنا و ئیداره‌وه هه‌بووه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی دووپاتی له‌سه‌ر گرنگی پڕۆژه‌كه بۆ سلێمانی كرده‌وه و رای گه‌یاند، له‌و قۆناغه‌دا گرنگه كه حكوومه‌ت هه‌نگاوێكی له‌و جۆره‌ی ناوه و پڕۆژه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه ده‌كاته‌وه.
چه‌ند زانیارییه‌كی تر له‌سه‌ر 100 مه‌ترییه‌كه‌ی سلێمانی:
پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجییه و له ئه‌نجامی فراوانبوونی شاری سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هاتوچۆ و نه‌هێشتنی جه‌نجاڵی هاتوچۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پڕۆژه‌كه له ماسته‌رپلانی سلێمانیدا له دوو شه‌قامی شێوه ته‌ریب پێكهاتووه كه له رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی درێژ ده‌بێته‌وه، له‌كاتی ته‌واوبوونی هه‌موو پڕۆژه‌كه، شه‌قامه‌كانی 60 مه‌تری و 100 مه‌تری به‌شێوه‌ی تۆڕێك له شه‌قام به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و رووپۆشی رووبه‌ری 472 كیلۆمه‌تر دووجا ده‌كات.
درێژیی شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی له‌گه‌ڵ تۆڕی شه‌قامه لاوه‌كییه‌كانی 146 كیلۆمه‌تره، له تاسڵووجه‌وه بۆ تونێلی پێشڕه‌و ده‌بێت، له 100 مه‌ترییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا كۆتاییه‌كه‌ی كه ده‌بێته 40 مه‌تری. پڕۆژه‌كه به سێ قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی ئێسته قۆناغی یه‌كه‌مه كه له 33 كیلۆمه‌تر پێكدێت، هه‌شت یه‌كتربڕ و شه‌ش ئاوبه‌ری سندووقیی تێدایه و به‌پێی ستانداردی جیهانیی دروست ده‌كرێت.