ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی هه‌ولێر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا رای گه‌یاند، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا 174 شوێن به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به ڕێنوێنییه‌كان داخراون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی ته‌مووز، ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی هه‌ولیچر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، له سنووری هه‌ر 10 قایمقامییه‌ته‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا 174 شوێن به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌لایه‌ن لێژنه‌كانی چاودێری و ته‌ندروستی داخران.
ئۆپراسیۆنه‌كانی هه‌ولێر هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر و كاسبكاران و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه بۆ خزمه‌تی هاوڵاتییان كراوه‌ن ئاگادار ده‌كاته‌وه
ئۆپراسیۆنه‌كانی هه‌ولێر هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر و كاسبكاران و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه بۆ خزمه‌تی هاوڵاتییان كراوه‌ن ئاگادار ده‌كاته‌وه كه پابه‌ندبن به بڕیار و ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان و به‌پێی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا (ده‌مامك) ببه‌ستن.
هه‌روه‌ك دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ر شوێن و كه‌س و لایه‌نێك پابه‌ند نه‌بێت ڕوو به‌ڕووی ڕێكاری یاسایی و داخستن ده‌بێته‌وه.