شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، وه‌ڵامی غازی كه‌ركووكی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌داته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی غازی چه‌ند تۆمه‌تێكی بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشوو له‌سه‌ر لیستی كه‌ركووك هه‌ڵبه‌ستبوو.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 25ی تهمووز، شاخه‌وان عه‌بدوڵا له وه‌ڵامێكدا كه له واڵی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، غازی كه‌ركووكی به "غازی قۆنده‌ره" ناو ده‌بات و ڕای گه‌یاندووه، "غازی كه نازناوی كه‌ركووكی به‌خۆیه‌وه لكاندووه، به‌ڵام كه‌ركووك ئه‌وه‌نده پیرۆزه نابێت ببێته پاشكۆی كه‌سێكی خۆفرۆش و داوێنپیس، بۆیه له ئه‌مڕۆوه نازناوی قۆنده‌ره ده‌بێته پاشكۆی ناوه‌كه‌ت" .
غازی له كه‌ركووك نه‌یتوانی پارێزگاری له شه‌ره‌فی خۆی بكات، له‌كاتی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌په‌له خۆی گه‌یانده حه‌شدی شه‌عبی
شاخه‌وان ده‌ڵێ، "غازی قۆنده‌ره دوێنێ بابه‌تێكی نووسیوه كه گوایه باوكی من جاش بووه و ئێسته من جێی متمانه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكم له كه‌ركووك و نوێنه‌ری كهركووكییهكانم، وه‌ڵامی تۆم نه‌ده‌دایه‌وه ئه‌گه‌ر باسی خۆمت بكردایه، به‌ڵام تۆ باسی كه‌سێكی تێكۆشه‌ری وه‌ك عه‌بدوڵا دهلۆی باوكمان ده‌كه‌یت كه به‌قه‌د باڵای تۆ پێڵاوی له‌ناو شۆڕش دڕیوه و كه‌م ناوچه‌ی كوردستان هه‌یه خوێنی تێدا نه‌ڕشتبێت، ته‌نیا له ماوه‌ی سێ ساڵدا چوار جار بریندار بووه، ئه‌و پیاوه‌ی له‌ناو خوێن و به‌برینداری كه به‌ته‌مای نه‌بووین له ژیان بمێنێت، له‌لایه‌ك جه‌نابی سه‌رۆكه‌وه پله‌ی به‌رز كراوه‌ته‌وه، پیاوێك كه هه‌موو ژیانی له تۆماركردنی داستان به‌ڕێ كردووه له گه‌رمیان تا ده‌گاته سنووری زاخۆ و تا ئێسته‌ش وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی به‌رده‌وامه له تێكۆشان، مامۆستای من و هه‌موو ئه‌و كادر و پێشمه‌رگانه بووه كه له‌گه‌ڵی كاریان كردووه".
شاخه‌وان ده‌لۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه غازی له كه‌ركووك نه‌یتوانی پارێزگاری له شه‌ره‌فی خۆی بكات، له‌كاتی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌په‌له خۆی گه‌یانده حه‌شدی شه‌عبی و كه‌وتووه‌ته خزمه‌تیان.
"ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ت پێ بڵێم، وا هه‌ست نه‌كه‌ی له كه‌ركووك نه‌ماوم و ده‌ستم پێت ناگات، منێك بتوانم بۆ گرتنی تیرۆریستێك سه‌تان كیلۆمه‌تر ببڕم، ده‌توانم كه‌ی و له كوێ بمه‌وێت پێت بگه‌م و زمانت كورت بكه‌مه‌وه، به‌ڵام هه‌میشه نه‌مویستووه ده‌ست له خه‌ڵكی بچووك به‌رز بكه‌مه‌وه". شاخه‌وان عه‌بدوڵا ده‌لۆ وا به غازی ده‌ڵێ .
له‌ناو نووسینه‌كه‌یدا كه "وشه" هه‌مووی بڵاو ناكاته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه له ماوه‌ی ڕابردوو ئه‌و غازی كه‌ركووكییه ده‌یان گه‌نجی له كه‌ركووك به گرتن داوه و داویه‌تییه ده‌ست حه‌شدی شه‌عبی.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه دوێنی هه‌ینی "وشه" هه‌واڵێكی له‌باره‌ی غازی كه‌ركووكی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڵاو كرده‌وه كه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه سێكسییه‌كانی په‌نای بۆ هاوسه‌رۆكی حزبه‌كه‌ی بردووه و په‌لاماری چه‌ندان ژنی داوه و تووشی كێشه بووه.