گوندی زه‌ڵم له شاره‌دێ خورماڵ به‌ناوبانگترین هه‌نجیری هه‌یه و خواست له‌سه‌ر هه‌نجیره‌كه‌ی زۆره به‌تایبه‌ت زه‌رده هه‌نجیر و شا هه‌نجیر، به‌ڵام جووتیارانی ئه‌و گونده هێما بۆ نه‌خۆشی هه‌نجیره‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
جوامێر غه‌فار باخه‌وانێكه له گوندی زه‌ڵم به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، باشترین هه‌نجیر له زه‌ڵم هی ئێمه‌یه، به‌ڵام دوو ساڵه تووشی نه‌خۆشییه‌ك بووه تا ئێسته چاره‌سه‌ریمان نه‌كردووه و سه‌رچاوه‌كه‌ى نه‌خۆشییه‌كه‌ى دیار نییه.
" هه‌نجیری زۆرباش له زه‌ڵم زه‌رده هه‌نجیر و شا هه‌نجیره ئێسته زه‌رده هه‌نجیره‌كه‌ی ئێمه نه‌خۆشه، به‌ڵام شا هه‌نجیره‌كه‌مان زۆر باشه و داواكاری زۆری له‌سه‌ره" ئه‌و جووتیاره واى گوت.
ئەمساڵ هەنجیری زەڵم باش نییە بەهۆی نەخۆشییەوه و هەم بڕەکەی کەمە و هەمیش نرخەکەی دابەزیوە
له باره‌ی بڕی به‌رهه‌می ئه‌مساڵی هه‌نجیر ئه‌و جووتیاره گوتی، باخ هه‌یه سێ تۆن هه‌نجیر و زیاتری به‌رهه‌مییه‌تی به‌گشتی له‌زه‌ڵمدا 25 تۆن زیاتر هه‌نجیری باش هه‌یه ساڵانه، ئه‌مساڵ به‌ڵام سه‌ره‌تا كیلۆی چوار هه‌زار دینار بوو ئێسته سێ هه‌زار و 500 دیناره كیلۆی هه‌نجیری تایبه‌ت و زۆر پاك و جوان نرخی خۆی له‌ده‌ست نادات.
ستار جه‌عفه‌ر فرۆشیارێكی هه‌نجیره له خورماڵ له‌باره‌ی هه‌نجیری زه‌ڵم بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، ئه‌مساڵ هه‌نجیری زه‌ڵم باش نییه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه هه‌م بڕی كه‌مه هه‌م وه‌ك ساڵان جوان نییه، بۆیه نرخی له سه‌ره‌تا چوار هه‌زار بوو ئێسته دابه‌زی بۆ سێ هه‌زار دینار.
هه‌نجیر میوه‌یه‌كى هاوینه‌یه و له هه‌رێمى كوردستان رێژه‌یه‌كى كه‌مى هه‌یه، به‌ڵام خواستى زۆرى له‌سه‌ره و نرخه‌كه‌یشى به‌رده‌وام به‌شێوه‌یه‌كى به‌رز ده‌مێنێته‌وه.
خورماڵ/ شه‌فیق بانی شاری