رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور له یه‌مه‌ن رای ده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی یه‌مه‌ن له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له خۆپارێزیدا خۆ ناپارێزن، بۆیه وا شه‌پۆلی دووه‌می ئه‌و په‌تایه، رووی له‌و وڵاته كردووه.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا رووی له یه‌مه‌ن كردووه، له‌وباره‌یه‌وه پزیشكانی بێ سنوور له ڕێی تویته‌ره‌وه ده‌ڵێن، به‌هیواین خه‌ڵك له تێكه‌ڵبوون دوور بكه‌ونه‌وه، ئه‌وه‌ی ئێمه‌یش چاودێریی ده‌كه‌ین، له یه‌مه‌ن دۆخه‌كه به پێچه‌وانه‌وه‌یه، بۆیه شه‌پۆلی دوه‌می كۆرۆنا رووی له‌و وڵاته كردووه.
ئه‌وه‌شیان گوتووه، خه‌ڵكی ئه‌و ڵاته له خۆپارێزیدا باش نین، به‌تایبه‌تی له‌وه‌ته‌ی جه‌ژن هاتووه، خه‌ڵك به لێشاو سه‌ردانی یه‌كتر ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی تریشه‌وه خه‌ڵك بۆ په‌یداكردنی پارووه نانێك بۆ خێزانه‌كانیان، ناچارن گوێ به رێنوێنییه‌كان نه‌ده‌ن و بۆ كاره‌كانیان له هاتوچۆدا بن.
به‌پێی ئامارێكی ئێسته له یه‌مه‌ن، ته‌نیا ئه‌و شوێنانه‌ی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریاندا ده‌شكێ، تا رۆژی هه‌ینی رابردووه، هه‌زار و 728 كه‌س تووش بوون و 493 كه‌یسیش گیانیان له ده‌ست داوه، 892 كه‌یس چاك بوونه‌ته‌وه. ئه‌مه جیا له‌و ناوچانه‌ی حووسییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوون، چونكه له‌و ناوچانه‌دا ئامارێكی دروست ده‌ست ناكه‌وێت.
به‌پێ ئاماره‌كان كه بڵاو ده‌بنه‌وه، له دنیادا زیاتر له 16 ملیۆن كه‌س تووشی ئه‌و په‌تایه بوون، نزیكه‌ی 700 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.