وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و گه‌شتیاری و شوێنه‌واری عێراق رای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ نووسه‌ری ناوداری عێراقی عادل كازم له ته‌مه‌ی 81 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دووی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و گه‌شتیاری و شوێنه‌واری عێراق، مردنی نووسه‌ری ناودار عادل كازمی راگه‌یاند كه به یه‌كێك له كۆڵه‌گه گرنگه‌كانی نووسینی درامای عێراقی ناو ده‌برێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، عادل كازم له نووسیندا به رێچكه‌یه‌كی زۆر تایبه‌ت ناو ده‌برێت كه زیاتر كاری له‌سه‌ر واقیعی كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی و به‌تایبه‌تی عێراقدا ده‌كرد، ئه‌وه‌ش له هه‌موو كاره‌كانی ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
عال كازم له ساڵی 1939 له دایك بووه و ئه‌كادیمیای هونه‌ره جوانه‌كانی ته‌واو كردبوو، له ساڵی 1962وه ده‌ستی به نووسینی دراما و شانۆ كردووه، له ناودارترین كاره‌كانی له بواری شانۆدا وه‌ك "تۆفان"، "تموز یقرع الناقوس"، "مۆمیا"، "مقامات ابی الورد" و زۆری تر.
هه‌روه‌ها كاره‌كانی له بواری زنجیره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی وه‌ك "هه‌ڵۆ"، "گورگ"، "چاوه‌كانی شار" و زۆری تر.
عادل كازم له ژیانی رۆشنبیریی خۆیدا چه‌ندان خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه، له‌ناویاندا فێستیڤاڵی شانۆی عه‌ره‌بی له خولی شه‌شه‌می له شاری شاریقه له ساڵی 2014.