ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی داقووق و خورماتوو كه ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بی هاورده هه‌وڵی داگیركردنی زه‌ویی كوردانیان داوه، ڕای گه‌یاند كه مه‌ترسیی هه‌یه له داهاتوودا كورسیی كورده‌كان بۆ خۆیان ببه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دووی ئاب، لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی ڕای گه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رێكه‌وتی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی بۆ په‌رله‌مان دیاری كرد، شۆڤینییه‌كان ڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان كرده‌وه به هێنان و جێگیركردنی عه‌ره‌بی هاورده له گونده كوردنشینه‌كان. ده‌ڵێ "زانیاریم پێ گه‌یشتووه كه پیلانیان هه‌یه له شارۆكه و شاره‌دێیه‌كان و سه‌نته‌ری پارێزگای كه‌ركووك په‌لی زیاتر باوێن كه هه‌وڵێكی مه‌ترسیداره".
پیلانه‌كه ته‌نیا بۆ داگیركردنی زه‌وی نییه، به‌ڵكو له رێی ئه‌و یاسا نوێیه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه كه له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند كراوه
وه‌ك دووپات ده‌كاته‌وه كه پیلانه‌كه ته‌نیا بۆ داگیركردنی زه‌وی نییه، به‌ڵكو له رێی ئه‌و یاسا نوێیه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه كه له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند كراوه و سیستمی فره‌بازنه‌یی تێیدا چه‌سپێنراوه ئه‌وه هه‌ر 100 هه‌زار ده‌نگ كورسییه‌كی ده‌بێت، بۆیه ده‌یانه‌وێ له ڕێی هاورده‌كردنی عه‌ره‌بی زیاتر بۆ گوند و شاره‌دێیه‌كان، كورسیی كورد له په‌رله‌مان كه‌م بكه‌نه‌وه كه بێگومان ئه‌مه‌ش له داهاتوودا كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر ناسنامه‌ی كوردبوونی كه‌ركووك.
لیزا فه‌له‌كه‌دین باسی له‌وه‌یش كردووه كه ئه‌و عه‌ره‌بانه پێشتر به 20 ملیۆن دینار قه‌ره‌بوو كرانه‌وه تا بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان، به‌ڵام ئێسته جارێكی تری ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی كه‌ركووك.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌ب له گوندی حه‌فته‌غار ویستوویانه زه‌ویی كوردان داگیر بكه‌ن، به‌ڵام كورده‌كان ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه.