به‌پێی ئامارێك له‌سه‌ر 24 وڵاتانی عه‌ره‌بی، عێراق پێشه‌نگه له تۆماركردنی مردن به په‌تای كۆرۆنا، له‌و رووەوه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پلانی تۆكمه‌تر ده‌گرێته به‌ر.
لە گەرمیان كه‌سانیك تووشبوون كه سه‌ردانی به‌غدایان كردبوو
ئەمڕۆ دووشەم سێی ئاب، د. محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئێمه‌وه‌ك وه‌زاه‌تی ته‌ندروستی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام خاڵه‌كانی پشكنینمان له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی عێراق توندوتۆڵ كردووه و رێكاره‌كان له خاڵه‌كانی پشكنین و بازگه‌كان توندوتۆڵ‌تر ده‌كه‌ینه‌وه.
زیاتر روونی دەکاتەوە، له هه‌رێمی كوردستانیش حاڵتی تووشبوون زیادی كردووه، هاوكات زۆربوونی حاڵه‌تی مردن له وڵاتانی ده‌وروبه‌ر جێی بایه‌خمانه و زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌یه بۆ گرتنەبه‌ری ڕێوشوێنی زیاتر بۆ به‌رگرتن له مه‌ترسییه‌كانی په‌تاكه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پلانی تۆكمه‌مان به‌ده‌سته‌وه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
عه‌باس عه‌بدولعه‌زیز، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گه‌رمیان به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌دوای شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا له گه‌رمیان، كه‌سانیك تووشبوون كه سه‌ردانی به‌غدایان كردبوو، پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان په‌تاكه له كه‌لار بڵاو بوویه‌وه .
به‌بێی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، تا ئێستە له هه‌رێمی كوردستان 560 كه‌س به په‌تای كرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی ئاماره جیهانییه‌كان كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڵاوكراوه‌ته‌وه، كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا له وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ 976 هه‌زار و 326 تووشبوو به‌رزبووه‌ته‌وه و له‌و ژماره‌یه‌ش 17 هه‌زار و 716 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، عێراقیش به تۆماركردنی چوار هه‌زار و 868 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆنا، له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی له پله‌ی یه‌كه‌مدایه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی