به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانی كۆمارى سلێمانی ئاشكراى ده‌كات، ئێسته ڕێژه‌ی تووشبوون و گیان له ده‌ست دان به‌راورد به مانگی ڕابردوو زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه، پشت به چوار چاره‌سه‌ریش بۆ تووشبووانی ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌به‌ستن.
پشت به چوار چاره‌سه‌ر بۆ تووشبووانی ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌به‌ستن
ئه‌مڕۆ هه‌ینى حه‌وتى ئاب، دكتۆر داهات حه‌وێزی له پێگه‌ى تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، "مانگێك پێش ئێسته دۆخی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی زۆر خراپ بوو، به‌تایبه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی كۆمارى ڕۆژانه 120 نه‌خۆشی تێدا بوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئێسته ڕێژه‌ی تووشبوون و داخڵ بوون و گیان له ده‌ست دان زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه".
ئاشكراى كردووه، "ئێسته 48 نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه ماونه‌ته‌وه، ته‌نها دوێنێ 21 نه‌خۆش چاكبوونه‌ته‌وه و ده‌رچوونه، هیچ كه‌سێكیش له نه‌خۆشخانه‌ی كۆمارى گیانی له ده‌ست نه‌داوه، نه‌خۆشی هه‌موو شاره‌كانی تیایه، جگه له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، نه‌خۆشی كه‌ركووك و خانه‌قین و به‌غدا و شاره‌كانی تریشمان لایه".
ڕاى گه‌یاندووه، ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی زۆر پشتی پێ ده‌به‌ستین بریتین له پلازمای خوێن، ده‌رزی به‌رگری، حه‌بی فاڤیپیراڤیر، چاره‌سه‌ری تایبه‌تی هه‌وكردن.
داوای كردووه، هاووڵاتییان پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن و ده‌مامك و ده‌ستكێش به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كۆنتڕۆڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كه بكه‌ن.