به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاندووه، هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له به‌رانبه‌ر ناشتنی مردوانی ڤایرۆسى كۆرۆنا وه‌رناگیرێت، هه‌ر هاووڵاتییه‌كیش پاره‌ی لێوه‌رگیرابێت ده‌توانێت سكاڵا تۆمار بكات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى حه‌وتى ئاب، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ڕای گەیاند، لەناو ھاووڵاتییاندا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە گوایە بۆ ناشتنی تەرمی ھاووڵاتییانی کۆچکردوو ئەوانەی تووشبووی ڤایرۆسى کۆرۆنان، پارە وەردەگیرێت.
ڕوونكراوه‌ته‌وه، "وەکو تەندروستی گەرمیان ئەوەی پێوەندی بە تیمەکانی ئێمەوە ھەبێت لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار/قەڵا و مەڵبەندی پزیشکی دادوەریی کەلار، ئەوا ھیچ بڕە پارەیەک بۆ ئەو کارە وەرناگیرێت و خزمەتەکە بێ بەرانبەرە. بەپێچەوانەوە ھاووڵاتییان دەتوانن پێوەندیمان پێوەبکەن و سکاڵا تۆمار بکەن".
تەندروستی گەرمیان ئاشكراى كردووه، ھەڵکەندن و ئامادەكردنی قەبر پێوەندی بە تیمەکانی قائمقامیەت و شارەوانییەوە ھەیە و پێوەندی بە تیمە تەندروستیەکانەوە نییە.