له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لێكنزیكبوونه‌وه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بۆ ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتن و ناردنی به‌شه پاره‌یه‌ك بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌ڵام جارێكی تر په‌رله‌مانتارێك كه به به‌كرێگیراو ناو ده‌برێ، له به‌غدا دژایه‌تی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید كه ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه، به یه‌كێك له‌و چوارچێوه هێرشه میدیایانه داده‌نرێ كه به‌رده‌وام ده‌كرێته سه‌ر سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ندێك جاریش به پاڵه‌وانی دروستكردنی هاشتاگ بۆ تێكدانی كوردستان داده‌نرێ.
هه‌ركاتێك هه‌رێم و به‌غدا له‌یه‌كتر نزیك ده‌كه‌ونه‌وه و باسی باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك ده‌كرێ، ئه‌و جۆره كه‌سانه ده‌شڵه‌ژێن
له دوایین لێدوانی‌دا ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ناردنی پاره و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ته‌نیا دڵخۆشكردنه. چاودێرێكی سیاسیی پێی وایه هه‌ركاتێك هه‌رێم و به‌غدا له‌یه‌كتر نزیك ده‌كه‌ونه‌وه و باسی باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك ده‌كرێ، ئه‌و جۆره كه‌سانه ده‌شڵه‌ژێن و ته‌نیا قسه‌كانیان بۆ تێكدانی دۆخی ده‌روونی هاووڵاتییانه.
ئامانج عه‌لی چاودێری سیاسی به "وشه"ی گوت، ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ی كه دژی خه‌ڵكی كوردستان قسه ده‌كه‌ن، ئامانجیان ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه درێژه به هێرشكردنه سه‌ر حكوومه‌ت بده‌ن و ده‌روونی خه‌ڵك تێكبده‌ن.
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید كه له ڕابردوو له چوارچێوه‌ی گرووپه‌كه‌ی سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین و هۆشیار عه‌بدوڵا هێرشی ده‌كرده سه‌ر حكوومه‌ت و كوردستان، ئێسته ده‌یه‌وێ به‌ته‌نیا ئه‌و ڕۆڵه بگێڕێ.
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید بۆ تێكدانی دۆخی ده‌روونی هاووڵاتییانی كوردستان له‌كاتێكدایه كه ده‌یان كه‌س له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كوردستان هاشتاگی "كوا مووچه‌كه‌م" بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام بێ‌ئاگان له‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌یان كه مانگانه زیاتر له 15 ملیۆن وه‌رده‌گرێ، دژی به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانی كوردستان قسه ده‌كات.