سکرین شەیر واتە نیشاندانی ناوەوەی مۆبایلەکەت لەلایەن کامێرای ناوەکییەوە بۆ کەسێکی تر و دەرکەوتن لەلای، ئەم تایبەتمەندییە لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە بۆ مەسنجەر زیاد کراوە کاتێکیش لەگەل کەسێک بە کامێرا قسە دەکەیت دەتوانی لەڕێی فرمانی سکرین شەیرەوە ناوەوەی مۆبایلەکەتان نیشانی یەکتر بدەن.
ماڵپەڕی ''
searchenginejournal'' ئاشکرای کردووە کە ئەم تایبەتمەندییە تازەیە و لە چەند ڤێرژنێکی ڕابردوودا ڕاگەیاندراوە ئەم تایبەتمەندییە تەنیا بە داگرتنی دووگمەی ''shear your screen'' ئەنجام دەدرێت، لەڕێیەوە دەتوانی ئاپەکانی ناو مۆبایلەکەت، وێنە، ڤیدیۆ بە دەنگەوە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تر و چەندان شتی تریش نیشانی بەرانبەرەکەت بدەیت، هەروەها بە پێچەوانەشەوە بەرانبەرەکەشت دەتوانێ هەمان کار بکات.
ئەم تایبەتمەندییە ڕێت دەدات سیکرینی تایبەتی خۆی نیشانی ئەو کەسە بدەیت کە لەگەڵی بە ڤیدیۆ قسە دەکەیت
ئەوەیش گوتراوە کە ئەم تایبەتمەندییە تەنیا بۆ پێوەندیی دوو کەسی نابێت، دەتوانیت بە ''گرووپ کۆڵ''یش واتە ڤیدیۆ گرووپیش ئەم کارە بکەیت، کاتێک دووگمەی شەیر یۆ سکرین دادەگریت و بەرەزامەندی هەموو گرووپەکە ئەوەی مەبەستتە نیشانی دەدەیت.
ماسنجه‌ر ئاپێكی تایبه‌تمه‌ندی كۆمپانیای فه‌یسبووكه بۆ به‌كارهێنه‌رانی دروست كراوه، تا له ڕێیه‌وه به كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك نامه‌ی ده‌نگی و نووسراو و وێنه‌یی پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌هێزتر بكه‌ن و بیگۆڕنه‌وه، له ساڵی 2006 بۆ یه‌كه‌م جار ماسنجه‌ر ته‌نیا به‌شێوه‌ی نووسین كرایه‌وه و بۆ به‌كارهێنه‌رانی به‌رده‌ست بوو.