یه‌كێك له به‌رهه‌مه جوانكارییه‌كانی ژنان به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌كاری ده‌هێنن، ماسك و كرێمی سروشتیی ڕووخساره، به‌ڵام پێویسته بزانن هه‌موو شتێك بۆ پێستی ڕوو ناشێ و توێژه‌ران شه‌ش شت به نموونه باس ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌ڕی
فۆشیا كه تایبه‌ته به ژنان، له ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه هه‌رگیز شه‌ش شت نابێ به‌ر ڕووخسار بكه‌ون و وه‌ك ماسك به‌كار بێن، له كاتێكدا هه‌ندێكیان سروشتین و لای به‌شێك له ژنان به ماسكی سروشتی ناو ده‌برێن و بێ ئه‌وه‌ی هیچ پزیشكێك بڕیاری له‌سه‌ر دابێت وه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ڕووخسار به‌كاری دێنن.
بێ ئه‌وه‌ی هیچ پزیشكێك بڕیاری له‌سه‌ر دابێت لای به‌شێك له ژنان به ماسكی سروشتی ناو ده‌برێن
ئه‌و شه‌ش شته‌ی نابێت وه‌ك ماسكی ڕووخسار به‌كار بێن، هه‌ندێكیان سروشتین و هه‌ندێكیشیان ده‌رمانی كۆمپانیاكانی جوانكارین، به‌ڵام بۆ ڕووخسار دروست نه‌كراون و ژنان و كچان به هه‌ڵه له به‌كارهێنانیان تێگه‌یشتوون و بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بن زیان به ڕووخساریان ده‌گه‌یه‌نن.
لێره‌دا به ڕوونی باس له‌و شه‌ش پێكهاته‌یه ده‌كه‌ین كه نابێت له ڕووخسار بدرێن:
هه‌نگوین: وا باوه كه ماسكی هه‌نگوین بۆ نه‌هێشتنی زیپكه و شوێنی برین و په‌ڵه‌ی سووری ڕووخسار به‌كه‌ڵك دێت، به‌ڵام له نوێترین توێژینه‌وه‌دا پسپۆڕانی پێست بۆیان ده‌ركه‌وتووه هه‌نگوین هیچ به‌كتریایه‌ك له‌سه‌ر ڕووخسار لانابات و سوودی بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و شتانه‌ش نییه، بۆیه سابوونی دژه به‌كتریا له‌و حاڵه‌تانه به‌كار بێت زۆر باشتره.
ئاوی لیمۆ: وه‌ك ده‌زانین ئاوی لیمۆ به ڤیتامین C ده‌وڵه‌مه‌نده و به‌وه ناسراوه كه بۆ سپیكردنه‌وه و دره‌وشانه‌وه‌ی پێست به‌سووده، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر وه‌ك ماسك به‌كار بێت، پێست تووشی وشكبوون و قڵیشان و هه‌وكردن بكات، له‌به‌رئه‌وه باشتره له به‌كارهێنانی دوور بكه‌ویته‌وه و له‌گه‌ڵ هیچ پێكهاته‌یه‌كی سروشتی بۆ به‌كارهێنانی وه‌ك ماسك تێكه‌ڵی نه‌كه‌یت.
زه‌یتی گوێزهیند: یه‌كێك له ماده پێویست و گرنگه‌كانی بۆ پێست به‌سوودن ترشی لۆریكه و زه‌یتی گوێزهیندیش پێی ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا به ڕێژه‌ی %90 چه‌وریی تێدایه كه ئه‌گه‌ری ژه‌هراویبوونی ڕووخساری هه‌یه، ئه‌گه‌ر وه‌ك ماسك به‌كار بێت زیان به پێست ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ده‌توانی له جه‌سته‌تی بده‌یت و هیچ زیانێكت پێ ناگه‌یه‌نێت.
بیرۆكسیدی هایدرۆجین: له‌ناو ژناندا ئه‌م ده‌رمانه وه‌ك بكوژی به‌كتریای سه‌ر پێستی ڕووخسار ناوبانگی ده‌ركردووه، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر بڕێكی زۆری بیرۆكسیدی هایدرۆجین وه‌ك ماسك له ڕووخسار بدرێت، خانه‌كانی پێست وه‌ك لیمفه خانه‌كان ده‌كوژێت، له كاتێكدا ئه‌م خانانه به‌شدارن له دروستكردنی به‌رگی نوێی پێست و چاره‌سه‌ركردنی برین.
شیری مه‌مك: ڕاسته ئه‌م شیره سوودی ته‌ندروستیی زۆره، زۆر كه‌س وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی زیپكه و خاوێنكردنه‌وه‌ی پێست به‌كاری دێنن، به‌ڵام باشتر وایه كرێمی ڕووخسار یان شتێكی تر كه له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه ددانی پێدانراوه بۆ پێست به‌كار بێت، چونكه شیری مه‌مكی ژنان چه‌ورییه‌كی سروشتیی تێدایه كه ئه‌گه‌ر وه‌ك ماسك به‌كار بێت هیچ سوودێك به ڕووخسار ناگه‌یه‌نێت.
بۆنبڕی بنباڵ: هه‌ندێك ژن بۆنبڕی چه‌وری بنباڵ وه‌ك ماسك له ڕووخساریان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پێستی ڕووخساریان چه‌ور ده‌رنه‌كه‌وێت و ئاره‌ق نه‌كاته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت بزانن پێستی ڕووخسار و بنباڵ جیاوازییه‌كی زۆریان هه‌یه و نابێ یه‌ك به‌رهه‌م بۆ هه‌ردوو شوێن به‌كار بێت، چونكه مه‌ترسیی بۆ سووتانه‌وه‌ی پێستیان هه‌یه و باشتر وایه له‌و كاتانه ده‌رمانی تایبه‌ت به‌كار بێنن، ئه‌گه‌ریش كێشه‌كه‌یان ئاسان چاره‌سه‌ر نه‌بوو سه‌ردانی پزیشكی پێست بكه‌ن.
ئه‌م ڕاپۆرته له‌لایه‌ن چه‌ند پزیشكێكی پسپۆڕه‌وه ئاماده كراوه، كه بۆ هه‌ر پێكهاته‌یه‌كیان توێژینه‌وه‌یان كردووه و به زانیاریی زانستی و پزیشكی بڕیاریان له‌سه‌ر مه‌ترسیداریی به‌ركه‌وتنی ئه‌م شتانه بۆ پێستی ڕووخسار داوه، بۆیه پێویسته له‌دوای خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كه به متمانه‌وه واز له به‌كارهێنانی ئه‌و پێكهاتانه بۆ ڕووخسارت بهێنی.