نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سلێمانی نیگه‌رانی له مانگرتنی كارمه‌نده‌كانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌هۆی مانگرتنی كارمه‌ندانی ناتوانن خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ی ئاب، نه‌خۆشخانه‌ی دكتۆر جه‌مال ئه‌حمه‌د له سلێمانی كه تایبه‌ته به منداڵان ئاگه‌دارییه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و سه‌رباری نیگه‌رانی له مانگرتنی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت كه ناتوانن خزمه‌تمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
به‌هۆی مانگرتنی كارمه‌ندانی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌كه ناتوانین خزمه‌تگوزاری وه‌ك پێویست پێشكه‌ش بكه‌ین
نه‌خۆشخانه‌كه ڕای گه‌یاندووه، به‌هۆی مانگرتنی كارمه‌ندانی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌كه ناتوانین خزمه‌تگوزاری وه‌ك پێویست پێشكه‌ش بكه‌ین. هه‌روه‌ك ده‌ڵێن، به داخه‌وه ناچارین تا شكاندنی مانگرتنی ئه‌و كارمه‌ندانه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه نه‌كه‌ن و بۆ چاره‌سه‌ری منداڵه‌كان و ده‌وام په‌كی كه‌وتووه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه به‌هۆی هاتنی گه‌رماوه، ئێسته سه‌تان منداڵ له سلێمانی نه‌خۆش كه‌وتوون و ته‌نیا شوێنی ئه‌هلی و نۆرینگه‌كان هه‌یه چاره‌سه‌ری لێ وه‌ربگرن.