بانگەوازێكی بەپەلە بۆ چاكبووانی كۆرۆنا

:: AM:09:04:15/08/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ڕای دەگەیەنێت، ئەو كەسانەی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بوونەتەوە، سەردانی سەنتەرەكانی خوێن بكەن پێویستمان بە پلازمای خوێنە.

ئەمڕۆ شەموو 15ـی ئاب، لە ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین هاتووە، كۆمەڵێك نەخۆش لە دەڤەرەكەمان پێویستیان بە پلازمای كەسی چاكبووەوە هەیە لە هەموو جۆرەكان.

سەردانی سەنتەری خوێن بكەن بۆ بەخشینی پلازمای خوێن
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ڕوونی كردووەتەوە، داوا دەكەین ئەو كەسانەی چاك بوونەتەوە و دوو هەفتە بەسەر چاكبوونەوە یان نەمانی نیشانەكانیدا تێپەڕیوە، سەردانی سەنتەری خوێن بكەن بۆ بەخشینی پلازمای خوێن بۆ ئەوەی لەكاتی پێویستدا بتوانین هاوكاری نەخۆشەكان بكەین.

ئەو داواكارییەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین لە كاتێكدایە ژمارەیەكی زۆر لە نەخۆشی تووشبوو هەیە و بەشێكیشیان تەندروستییان ناجێگیرە.

لەماوەی ڕابردوودا وەزارەتی تەندروستی دوو بانگەوازی بۆ كەسانی چاكبوو ڕاگەیاند كە پلازما ببەخشن تا ژیانی كەسانی تر ڕزگار بكەن.



وشە - رامیار جەواد