سمكۆ سالار به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی به‌مۆ به "وشه" راگه‌یاند، به بڕیاری وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌رزی پشته له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران داخراوه و تاكاتێكی نادیار هیچ ئاڵوگۆڕێكی بازرگانی له‌و مه‌رزه ئه‌نجام نادرێت.
کردنەوەی مەرزی پشتە لە دەستی وەزیری داراییە
گوتی، داخستنی مه‌رزی پشته له‌پاش ئه‌وه دێت كه كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو شۆفێرانی مه‌رزه‌كه له خۆپێشاندانێكدا ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه باره‌كانی ئه‌وان ره‌ت ده‌كرێته‌وه، هه‌مان بار له مه‌رزه‌كانی تره‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ.
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی به‌مۆ دووپاتی ده‌كاته‌وه، بڕیاری كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رزه لای وه‌زیری دارای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه نه‌ك ئه‌وان وه‌ك به‌رپرسانی شاره‌دێیه‌كه .
مه‌رزی پشته هاوسنووری شره‌دێی به‌مۆیه، ئه‌گه‌رچی له رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه، به‌ڵام له گه‌رمیانه‌وه نزیكتره، هاوكات ئه‌وشۆفێرانه‌ی له‌و مه‌رزه كار ده‌كه‌ن خه‌ڵكی گه‌رمیانن.
"وشه" پێوه‌ندی به ئاسۆ قادر سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی په‌رێزخانه‌وه كرد له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی له مه‌رزی پشته پشكنین بۆ كاڵاكان ده‌كات، لقی له‌مه‌رزی په‌روێزخان هه‌یه؟ روونی كرده‌وه، به‌ڵێ لقیان له په‌روێزخان هه‌یه، به‌ڵام له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی ره‌تكردنه‌وه‌ی باری مه‌رزی پشته و هێنانه‌وه‌ی له په‌روێزخان زانیاری نه‌دا تا لێكۆڵینه‌وه ده‌كات، چونكه وه‌ك خۆی گوتی ئه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌وێ.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی