باره‌گای بارزانی ژماره‌یه‌ك برووسكه‌ی سه‌ره‌خۆشی بڵاو ده‌كاته‌وه.
له په‌یامێكدا ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ی ئاب، باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی سه‌روه‌ت حه‌مه‌خان ده‌گاشێخانه‌یی ده‌كات. و ڕای ده‌گه‌یه‌نن، به دڵگرانییه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی دڵسۆز و ناسراوی ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان، عه‌قید سه‌روه‌ت حه‌مه‌خان ده‌گاشێخانه‌ییمان پێ گه‌یشت".
له‌لایه‌كی تره‌وه باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی عه‌مید محه‌مه‌د سه‌ید حه‌مه‌عارف تاوه‌گۆزی ده‌كات و له په‌یامێكدا ڕایان گه‌یاندووه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ماڵباته‌كه‌یان ده‌ركه‌ن و " دڵگرانین به كۆچی دوایی فه‌رمانده‌ی به‌هه‌ڵوێست و پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆز، عه‌مید محه‌مه‌د سه‌ید حه‌مه‌عارف" .
هاوكات له برووسكه‌یه‌كی تردا باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له به‌شار مشیر ئاغای گۆران ده‌كات به‌هۆی كۆچی دوایی دایكییه‌وه و له په‌یامێكدا پێیان ڕاگه‌یاندووه، "خۆمان به هاوبه‌شی خه‌می به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌كه‌تان و خزمانی گۆران ده‌زانین، سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ئێوه و دۆست و خزم و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین".
هاوكات باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی محه‌مه‌د عه‌زیز ئیسماعیل ده‌كات و بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه "به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری شارۆكه‌ی دوكان (محه‌مه‌د عه‌زیز ئیسماعیل)مان پێگه‌یشت" و سه‌ره‌خۆشی له‌و ماڵباته ده‌كه‌ن.
له برووسكه‌یه‌كی تردا باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له محه‌مه‌د قاسم خه‌لیل حوسێن شنگالی ده‌كات.