چه‌كدارانی داعش ئه‌مشه‌و هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌موو چه‌ند هاوه‌نێكیان ئاراسته‌ی گوندی قه‌ڵا و ناوچه‌ی شێخ باوه كرد، سوپا و پۆلیس و میلیشیاكانی شیعه‌یش بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه و چه‌كدارانی خۆبه‌خشی كوردیش له چه‌كداران هاتوونه‌ته ده‌نگ و به‌ره‌نگاری داعش بوونه‌ته‌وه.
لوقمان محه‌مه‌د پاڵانی یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی سنووری ناوچه‌ی شێخ باوه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، تیرۆریستانی داعش به سه‌ختی بۆردمانی سنووری شێخ باوه ده‌كه‌ن و خه‌ڵك شوێنی تایبه‌تی خۆی جێهێشتووه و خۆیان حه‌شارداوه و چه‌كدارانی كورد كه خه‌ڵكی گونده‌كان له دژی چه‌كداران هاتوونه‌ته ده‌نگ و وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه.
زیاتر گوتی، به‌هۆی هاوهنبارانهكهی داعشه‌وه، یه‌كێك له ئامۆزاكانم برینداربووه، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی گونده‌كه به‌ره‌نگاری داعشبوونهوه، ئه‌وان ترسیان لێ نیشتوو و پاشه‌كشه‌یان كردووه.
پیاوانی گونده‌كه له تیرۆریستان هاتوونه‌ته ده‌نگ و پاشه‌كشه‌یان پێكردوون
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، دوای جێهێشتنی سنووری شێخ باوه، چه‌كداران په‌لاماری گوندی قهڵایشیان له سنووری گوڵاڵه داوه، به‌ڵام له‌وێش ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و كوژراو له ڕیزه‌كانی تیرۆریستان كه‌وتووه‌ته‌وه.
شه‌ماڵ ڕه‌حمان به‌رپرسی ئاسایشی كوڵه‌جۆ بۆ "وشه" گوتی، سوپا و پۆلیس به‌ره‌نگاری داعش نه‌بوونه‌ته‌وه و هاوشێوه‌ی سنووری شێخ باوه، له سنووری گوندی قه‌ڵایش، خه‌ڵكی گونده‌كه خۆیان له چه‌كدارانی داعش هاتوونه‌ته ده‌ست و ڕاویان ناون.
نیهاد محه‌مه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی دیاله له‌وباره‌وه به "وشه"ی گوت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌كداران له ناوچه‌كه شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانییه‌وه به چڕی بۆردمانكراون، به‌ڵام ئه‌مشه‌و هێرشێكی فره‌وانیان كردووه‌ته سه‌ر هه‌ردوو گوندی شێخ باوه و قه‌ڵا.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی.