له به‌شێك له ئۆتۆمبێله‌كاندا سووته‌مه‌نی له ئاستی خۆی زیاتر خه‌رج ده‌بێت و به‌فیڕۆ ده‌چێت، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن شاره‌زایانه‌وه ده‌گه‌ڕه‌ندرێته‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك كه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه له‌سه‌ر به‌فیرۆچوونی سووته‌مه‌نی.
ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای میكانیكی بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، زۆر به‌كارهێنانى سووته‌مه‌نی له ئۆتۆمبێلدا كێشه‌یه‌كی باوه و زۆرێك له شۆفێران به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌م كاره‌شه بۆ چه‌ند گرفتێك له به‌شه جیاوازه‌كانی ئۆتۆمبێل ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌بنه هۆكاری ئه‌م زیاد به‌كارهێنانه‌ى سووته‌مه‌نی.
ئاشکراشی کرد کە ئەمانەی خوارەوە سەرەکیترین هۆکارن بۆ زوو خەرجبوون و بەفیرۆچوونی سووتەمەنی ''بەنزین'':
یه‌كه‌م - تێكچونی جۆزه‌ی شاڵنسا، یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كان.
دووه‌م - لاوازبوونی پلاكه‌كان.
سێیه‌م - گیرانی فلته‌ری هه‌وای بزوێنه‌ر.
چواره‌م - تێكچوون و پیس بوونی نۆزڵه‌كان.
پێنجه‌م - به‌ستنی تایه‌ی گه‌وره تر جیاواز له قه‌باره‌ی تایه‌ی ئۆرجیناڵ، زۆرجار گرفت له بانسییه‌كانیش دروست ده‌كات.
شه‌شه‌م - پیسبوونی به‌خاخ ''سرۆڵ''.
حه‌وته‌م - پیس بوونی ڕێڕه‌وی هه‌وا.
هه‌شته‌م - دزه‌كردنی هه‌وا له داكشنی سارد.
نۆیه‌م - به‌كارهێنانی ڕۆنێكی كه‌م كوالێتی و خه‌ست.