سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، "سەرەڕای ئەوەی ئاستەنگی زۆر لەبەردەم ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بوونیان هەیە، بەڵام گەشبینین کە دەتوانین لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵ بگەینە ڕێککەوتن".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى ئه‌یلوول، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى لە تویتەر لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا نوسیوویەتی، "گەشبینم بەوەی کە دەتوانین لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیی عێراق بگەینە ڕێککەوتنی کۆتایی".
باسی لەوە کردووە، "هەرچەندە بەربەستی زۆر هەن، بەڵام تیمێکی دانوستاندنی بەهێزیان هەیە و لە مەبەستەکەیاندا یەکگرتوون".
ڕۆژى پێنجشه‌م 10ى ئه‌یلوول، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نیشاندا و به ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی دانا.