حكوومەت راپۆرتێك ئاراستەی پەرلەمان دەکات

:: AM:10:52:21/09/2020 ‌
حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارە پێش یەكی تشرینی یەكەم، راپۆرتی خۆی لەبارەی چاكسازی بنێرێتە‌ پەرلەمانی كوردستان.

ئەمڕۆ دووشەم 21ی ئەیلوول، عەبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی هاوئاهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیران بە "وشە"ی راگەیاند، حكوومەت پلانی وایە پێش یەكی تشرینی یەكەم، راپۆرتی خۆی لەبارەی یاسای چاكسازی بنێرێتە پەرلەمان.

جارێ نەگەیشتوون بەو قۆناغە، چونكە دووبارە پێویستمان بە دووبارە رێكخستنەوەی میلاكاته 
روونی كردەوە، هەنگاوەكانی چاكسازی لە یەكی تەمووز چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، یاساكەش دوو بەشە، بەشێكی ئەوەیە هیچ مامەڵەیەك بەدەر لەو یاسایە لە مووچە و مینحە ناكرێت.. هتد، بەشێكی تری پێوەیستە بە پێداچوونەوەی پلەی هەموو ئەو كەسانەی سوودمەندن لە بودجەی گشتی، هەموو وەزارەتەكان دەستیان بە پێداچوونەوە كردووە ، بەڵام داتای دروست نەگەیشتووە، هەركات بگات بە ئێمە دەینێرینە پەرلەمان.

لەبارەی رێكخستنەوەی ژمارەی مووچەخۆران عبدولحەكیم خەسرەو گوتی، "جارێ نەگەیشتوون بەو قۆناغە، چونكە دووبارە پێویستمان بە دووبارە رێكخستنەوەی میلاكاته"‌.

كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كارنامەی خۆی، یەكێك لە هێڵە گشتییەكانی ئەوەبوو چاكسازی لە گشت كەرتەكان دەكات، دوای ماوەیەكی كەم لە هاتنەسەر كارەكانی، پڕۆژەیاسای چاكسازی ناردە پەرلەمان و بەزۆرینەی دەنگ پەسند كرا.




وشە - زریان تەها