به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، دوو كه‌سی به كاری دزی و بڕینی قاسه‌ی ماركێت و پێشانگا گرتووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 21ی ئه‌یلوول، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێدا گرتنی چه‌ند تاوانبارێكی راگه‌یاندووه كه هه‌ڵساون به دزیكردن.
ئاسایش هاووڵاتییان دڵنیا ده‌كاته‌وه كه تاوانباران له ده‌ستی یاسا ڕزگاریان نابێت
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئاسایش‌دا هاتووه، دوای روودانی دزی و بڕینی قاسه‌ی چه‌ند ماڕكێت و پێشانگا له شاری هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر به‌رده‌وام بوو له به‌دواداچوون، توانرا چه‌ند تۆمه‌تبار بگیرێن به ناوه‌كانی (هاوكار ئه‌كره‌م واحید) دانیشتووی شاری هه‌ولێره، (ئاكام شێرزاد ئه‌حمه‌د) دانیشتووی شاری سۆرانه.
"له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵێنه‌وه به ماده‌ی 443 بگیرێن و له به‌رده‌م دادوه‌ر ددانانیان به‌ئه‌نجامدانی چوار دزی ناوه". ئاسایش وا ده‌ڵێت. هه‌روه‌ها ئاسایش هاووڵاتییان دڵنیا ده‌كاته‌وه كه تاوانباران له ده‌ستی یاسا ڕزگاریان نابێت.