بۆ یه‌كه‌م جار هه‌نگی قه‌زه‌م له سنووری پشده‌ر ده‌دۆزرێته‌وه و سه‌رۆكی ڕێكخراوی هه‌نگه‌وانانی كوردستانیش له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست ده‌دات.
بۆ یه‌كه‌م جاره له كوردستان ده‌رده‌كه‌وێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ی ئه‌یلوول، ئه‌حمه‌د حاجی عه‌لی پشده‌ری سه‌رۆكی ڕێكخراوی هه‌نگه‌وانانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بۆ یه‌كه‌م جار هه‌نگی قه‌زه‌ممان له باشووری كوردستان له ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین له سنووری پشده‌ر دۆزییه‌وه.
هه‌نگه‌وانه ناوداره‌كه‌ی كوردستان زیاتر گوتی، "ئه‌و هه‌نگه قه‌زه‌مه ماڵی ناكرێت، خۆی خۆی به‌خێو ده‌كات، له‌ناو دارستانه چڕ و شاخه‌كان ماڵ دروست ده‌كات، پێشتر له باشووری ئێران و وڵاتانی بیانی هه‌بوو، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌م جاره له هه‌رێمی كوردستان له سنووری پشده‌ریش ده‌رده‌كه‌وێت".
ئاشكرای كرد، شانه‌ی هه‌نگی قه‌زه‌م له سنووری پشده‌ر له ماڵی هاووڵاتیی عه‌لی بێناسی دۆزرایه‌وه كه له‌ناو چه‌ند دارێكی ئاماده‌كراو بۆ سه‌رمای زستان دانرابوو، له‌وێ هه‌نگه‌كه ماڵه‌كه‌ی دروست كردبوو، شێوه‌ی شانه‌كه‌ی له هه‌نگی ئاسایی جیاوازتره، ئێمه‌ی له دۆزینه‌وه‌كه ئاگادار كرده‌وه و سه‌ردانمان كرد و وێنه و ڤیدیۆمان وه‌ك ئه‌رشیڤ تۆمار كرد.
ڕوونی كرده‌وه، "هه‌نگی قه‌زه‌م هه‌نگوینێكی زۆر نایابی هه‌یه، له گوڵی سروشتی نه‌بێت به هیچ شێوه‌یه‌ك كار ناكات و شیله كۆ ناكاته‌وه، هه‌موو كار و فه‌رمانه‌كانی جیاوازتره له هه‌نگی ئاسایی، ئومێده‌وارین به‌ره‌كه‌تی پێوه بێت بۆمان".
ئه‌م جۆره هه‌نگه به هه‌نگی قه‌زه‌م یان (بزن) ناو ده‌برێت، وه‌ك هه‌نگی هه‌نگوین یه‌ك شاژنی هه‌یه و ساڵانه له وه‌رزی به‌هار تا هاوین. پووره‌یه‌كی زۆر ده‌دات و به‌هه‌مانشێوه نێره‌ش دروست ده‌كات بۆ ته‌لقیحی شاژن، له شاره‌دێی مه‌یدانه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانی باشووری عێراق و هه‌ندێك ناوچه‌ی سنووری له ئێرانه‌وه هه‌یه، هه‌نگی قه‌زه‌م زیاتر ئاره‌زووی كه‌شی گه‌رم ده‌كات و ته‌نیا له شوێنێكی كراوه و ڕووناك شانه هه‌ڵده‌به‌ستن. له سه‌ره‌وه‌ی شانه‌كه به‌قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تر هه‌نگوین خه‌زن ده‌كات و له خواره‌وه گه‌رای كاره‌كه‌ر و له سووچه‌كانی خواره‌وه گه‌رای شاژن داده‌نێن. له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دوای به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هاتوونه‌ته ناو شاره‌كانه‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ماڵی ناكرێت و ناخرێته سندووق یان كووره‌وه له‌به‌ر تاریكی شوێنه‌كه و زوو كۆچكردنیان. هه‌نگێكی هێمنن، به‌ڵام كه شڵه‌ژاندت هێرش ده‌به‌ن. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری خراپ ناكاته سه‌ر هه‌نگی خۆماڵی مه‌گه‌ر شارێك پێشتر تاڵان كرابێت و ئه‌مانیش بۆ شڕه‌خۆری هاتبێتن.