وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 سه‌عاتی رابردووی بڵاو كرده‌وه، به‌رزرترین ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له كوردستان تۆمار كراوه كه 955 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 23ی ئه‌یلوول، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 سه‌عاتی رابردووی بڵاو كرده‌وه، له ئاماره‌كه ژماره‌ی پێوانی له تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراوه به‌و شێوه بوو، 955 كه‌س تووشی كۆرۆنا بووه له هه‌ولێر: 240 كه‌سه، له سلێمانی 98، له گه‌رمیان 34 و هه‌روه‌ها راپه‌ڕین 187. له دهۆكیش 370 كه‌س و هه‌ڵه‌بجه‌ش 26 كه‌س تووشبوون.
له‌باره‌ی چاكبوونه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت، " ٢٠٢ هه‌ولێر، ٣٠ سلێمانی، ٢٩گه‌رمیان، ٦٦ ڕاپه‌ڕین، ٢٢ دهۆك، ٢٥ هه‌ڵه‌بجه چاك بوونه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها مردن له 24 سه‌عاتی رابردوودا ١٩ مردن بووه، سێ هه‌ولێر، پێنج سلێمانی، یه‌ك گه‌رمیان، یه‌ك ڕاپه‌ڕین و نۆ دهۆك.