له گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری له‌نده‌ن چه‌ند رۆبۆتێك خرانه خزمه‌ته‌وه، كه له دژی كۆرۆنا ده‌كه‌ونه جه‌نگه‌وه و به تیشكی سه‌رووه‌نه‌وشه‌یی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌دۆزنه‌وه و سه‌رجه‌میان له‌ناو ده‌به‌ن.
میدیاكانی
به‌ریتانیا بڵاویان كرده‌وه، كه ئه‌و ڕۆبۆتانه له وێستگه‌ی سانت پانكراس ئینته‌رناشناڵ دانراوه، كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین وێستگه‌كانی وه‌ستانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له له‌نده‌ن و خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆر ڕۆژانه ڕووی تێ ده‌كه‌ن و قه‌ره‌بالغییه‌كی زۆری لێ دروست ده‌بێت.
گرتنه‌به‌ری ئه‌و ڕێوشوێنه له كاتێكدایه له سێشه‌می ڕابردوو بۆریس جۆنسنی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا هۆشداری به هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی دا، له گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی پایز و زستانی ئه‌مساڵ، بۆیه فه‌رمانی به وه‌زاره‌ته پێوه‌نداره‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی كرد، كه ڕێوشوێنه‌كان توند بكه‌ن و خۆپارێزی ڕه‌چاو بكه‌ن.
به تیشكی سه‌روه‌نه‌وشه‌یی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كوژێت
ئه‌و وێستگه‌یه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر كه ڕۆبۆتی بكوژی ڤایرۆسی كۆرۆنای لێ دانراوه، به گوێره‌ی ئاماره‌كان ساڵانه نزیكه‌ی 35 ملیۆن هاووڵاتی هاتوچۆی لێ ده‌كه‌ن و له‌و وێستگه‌یه سواری شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان ده‌بن و بۆ ناوچه‌كانی تری وڵاته‌كه گه‌شت ده‌كه‌ن.
جای نیوتن سه‌رۆكی به‌شی ته‌كنه‌لۆجیا له كۆمپانیای هێلی ئاسنینی به‌ریتانیا دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌و رۆبۆته زۆر پێشكه‌وتووه و یه‌كه‌مجاره به‌كارده‌هێنرێت ودڵنیاییشی به هه‌مووان دا، كه ڕۆبۆته‌كه هه‌موو جۆره ڤایرۆس و به‌كتریایه‌ك ده‌كوژێت،به ڤایرسی كۆرۆناوهیش.