سبەی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت

:: AM:11:51:26/09/2020 ‌
بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ڕٍای دەگەیەنێت، هەموو ئامادەكارییەك كراوە سبەی دەست دەكرێت بە دابەشكردنی وەجبەی دووەمی پارەی گەنمی جووتیاران.

ئەمڕۆ شەموو 26ـی ئەیلوول، هێمن سەید موراد بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە وەكالەت بە "وشە"ـی  ڕاگەیاند، سبەی دەست دەكرێت بە دابەشكردنی وەجبەی دووەمی پارەی گەنمی جووتیاران.

بڕی پارەكەش هەشت ملیار و 85 ملیۆن دینارە و سبەی دابەش دەكرێت
بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر گوتی، سەرجەم ئامادەكارییەكان تەواو بووە و بڕی پارەكەش  هەشت ملیار و 85 ملیۆن دینارە و سبەی دابەش دەكرێت.

ڕوونی كردەوە، ئەو پارەیە بەشی 640 جووتیارە لەم قۆناغە، كە شایستە داراییەكانیانی گەنمی جووتیارانی ساڵی 2020 و هەر كاتێك پارەی تر بێت ئێمە دەست دەكەین بە دابەشكردنی.

وەرگرتنی پارەی گەنمی جووتیاران بەپێی وادەی زووتر پێدان و ڕادەستكردنی گەنمە بە سایلۆكان و پێشبینیش دەكرێت پارەی گەنمی وەجبەی سێیەم لە ناوەڕاستی تشرینی یەكەم بدرێت.

دابەشكردنی ئەو پارەیە لە كاتێكە ڕۆژی دووی ئەیلوول وەجبەیەكی تری پارەی گەنمی جووتیاران دابەشكرا و بەشێک جووتیاران شایستە داراییەكانیان وەرگرت.



وشە - رامیار جەواد