به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه رۆژنامه‌ی "میره‌ر"ی به‌ریتانی له میدیاكانی نه‌یجیریاوه گواستوویه‌تییه‌وه، له رووداوێكی ده‌گمه‌ندا ژنێك كۆرپه‌یه‌كی بوو، به‌ڵام كۆرپه تازه له دایكبووه‌كه‌ی بزنه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به درێژایی ماوه‌ی دوو ساڵ ژنه‌كه له دۆخی دووگیانی‌دا بوو.
ژنه‌كه، دوای ئه‌و ماوه درێژه‌ی دووگیانییه‌كه‌ی، سه‌ردانی سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزاریی كۆمه‌ڵایه‌تیی كردووه و داوای هاوكاری لێ كردوون، ئه‌وانیش كاتێكیان بۆی داناوه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنین بۆی، به‌ڵام پزیشكه‌كان سه‌رسام بوون به‌وه‌ی كۆرپه‌ی ژنه‌كه له بری منداڵ، بزنێكه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به ناوی ئه‌و ژنه نه‌داوه، به‌ڵام له هه‌واڵه‌كه‌دا ئه‌وه هاتووه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ژماره‌یه‌ك وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و كۆرپه‌یه بڵاو بوونه‌ته‌وه كه بزنه و ژنه‌كه بوویه‌تی.
جێی ئاماژه‌یه رووداوه‌كه له ناوچه‌ی پۆرت هاركۆرتی وڵاتی نه‌یجیریا رووی داوه و میدیاكانی ئه‌و وڵاته هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه.