21 کەسی تر لە هەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا مردن

:: PM:02:00:27/09/2020 ‌
وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 سەعاتی ڕابردووی تووشبووانی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە، 516 كەس لەو ماوەیەدا تووشی كۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ یەكشەم 27ـی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوی 24 سەعاتیی ئاماری تووشبووانی كۆرۆنای بڵاو كردەوە،  بەپێی ئامارەكە 516 كەسی تر تووشی كۆرۆنا بوون، 191 لە هەولێر، 93 لە سلێمانی، 27 لە گەرمیان، 176 لە دهۆك و 29 كەسیش لە هەڵەبجە بوون.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا باس كراوە، لە ماوەی ئەو 24 سەعاتەی ڕابردوودا هیچ كەسێك كەرەنتین نەكراوە، بەڵام 21 كەسی تر بە ڤایرۆسەكە گیانیان لە دەست داوە.

چوار هەزار و 864 پشكنینی نوێ لە هەولێر، سلێمانی، گەرمیان، دهۆك و هەڵەبجە كراون، 484 هاووڵاتیش چاك بوونەتەوە، لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ئەمڕۆ، 45 هەزار و 731 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون، هەزار و 671 كەسیش پێی مردوون، هەروەها 21 هەزار و 871 كەسیش لە بنكە جیاوازەكانی چاودێریی تووشبووان كەرەنتین كراون.




وشە - رامیار جەواد