بەفر ڕێگەیەكی هەولێری داخست

:: PM:08:24:15/02/2017 ‌
قایمقامیەتی شارۆكەی چۆمان ئاگەداری هاووڵاتییان دەكاتەوە كە ڕێگەی سەرەكیی هەولێر –حاجی ئۆمەران (هامڵتۆن) كێشەی هەیە بەهۆی زۆری بەفربارینەوە و تیمەكانیش بەردەوامن لە پاككردنەوە، بۆیە بۆ كاری پێویست نەبێت بۆ ماوەی 24 سعات لەو ڕێگەیەوە هاتوچۆ نەكەن.

ئەمڕۆ چوارشەم لە ئاگەدارییەكی ئەحمەد قادر قایمقامی شارۆكەی چۆمان، هاووڵاتییانی سنوورەكە ئاگەدار دەكاتەوە كە بارینی بەفر و كڕێووە و خێرایی با، گرفتی بۆ هاتوچۆی نێوان چۆمان - حاجی ئۆمەران درووست كردووە و تا 24 كاتژمێری داهاتوو گەشتەكانییان بۆ ئەو ناوچانە دوا بخەن.

قایمقامی شارۆكەی چۆمان دەڵێت، بۆیە داواكارین لە رێبواران و ئەو هاووڵاتییانەی نیازیانە لە ماوەی 24 سعاتی داهاتوودا لەو رێگەیەوە هاتوچۆ بكەن كە گەشتەكانیان دوا بخەن، چونكە وێڕای بەردەوام كاركردنی تیمەكانی راماڵینی بەفر، بەڵام كڕێووە ناوە ناوە رێگەكە بە بەفر دادەخات.

لە دوو هەفتەی ڕابردوو بەهۆی هاتنی شەپۆڵێكی بەفربارین بەشێكی ڕێگە سەرەكییەكانی هەرێمی كوردستان داخران، لە ئێستەدا ڕێگەی سەرەكی نێوان شارەدێی حاجی ئۆمەران و شارۆكەی چۆمان گیراوە.



وشە - رامیار جەواد