كچه نمایشكارێكی ناسراو كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگی داوه‌ته‌وه و وێنه‌ی ورووژێنه‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه، ئاشكاری ده‌كات كه پێشتر كوڕ بووه.
"نیكۆڵ غیبسۆن" نمایشكارێكی ته‌مه‌ن 36 ساڵی به‌ریتانییه، سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نی وه‌ك كوڕ ناسرابوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییه هۆڕمۆنییانه‌ی كه‌تبوونه جه‌سته‌یه‌وه له ساڵی 2010 وه‌ك كچ خۆی ناساند و له ساڵی 2013 چووه بواری نمایشكارییه‌وه.
ئێسته ئه‌و خانمه، به ته‌واوی له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زی نوێی خۆی ناسراوه و هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر دۆخی پێشوو، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زنامه و پاسپۆرته‌كه‌شی خۆی وه‌ك مێ ناساندووه.