میلانیا ترەمپ باخچەكەی میشێل ئۆباما دەپارێزێت

:: PM:05:24:17/02/2017 ‌

خانمی یەكەمی ئەمەریكا میلانیا ترەمپ، لە رێگەی گوتەبێژێكەوە رای گەیاند، ئەو پابەند دەبێت بە پاراستن و چاودێری كردنی باخچەكانی كۆشكی سپی و لەنێوانیشیاندا "باخچەی چێشتخانە" كە تایبەت بوو بە خانمی یەكەمی پێشوو میشێل ئۆباما.

ئەو باخچەیە، لە ساڵی 2009دا لەلایەن میشێلی هاوسەری باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەوكاتی ئەمەریكاوە، دروست كراوە و تێیدا كۆمەڵێك سەوزەوات و میوە روێنراون، كە مەبەستی میشێل لەو كارە، بانگەشەكردن و بەشداریكردن بوو لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی قەڵەویی منداڵان.

باخچەكە ساڵانە رێژەیەكی زۆر بەرهەمی لە سەوزە و میوە جۆراوجۆرەكان هەیە، كە بەكاردەهێنرا لە ژەمە خۆراكەكانی خێزانی ئۆباما و میوانەكانیان لە زۆرێك لە بۆنەكانی كۆشكی سپی.

جێی ئاماژەیە، ساڵی رابردوو میشێل ئۆباما لەو وەسفی ئەو باخچەیەدا، گوت بووی "ئەوە منداڵێكمە" و هیوای خواستبوو دوای تەواوبوونی دەسەڵاتی مێردەكەی، سەرۆكەكانی داهاتوو و كەسانی دەوروبەریشیان باخچەكە بپارێزن.

سەرچاوە/ سكای نیوز


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی