ڕێیەكی سەرەكی داخرا

:: AM:09:09:18/10/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی چاككردن و پاراستنی ڕێگەوبانی كۆیە داخستنی ڕێی نێوان كۆیە و تەقتەق ڕادەگەیەنێت و پێویستە شوفێران بە ڕێیەكی تر هاتوچۆ بكەن.

ئەمڕۆ دووشەم 18ـی تشرینی یەكەم، لە ئاگەدارییەكی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی كۆیە هاتووە، ئاگەداری گشت شوفێران دەكەینەوە ڕێی كۆیە بۆ تەقتەق بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك دادەخرێت.

شوفێران ئەم ڕێیە بە كار نەهێنن تا دوای چاكبوونەوە
ڕوون كراوەتەوە، هۆكاری داخستنەكەی بریتییە لەوەی  ئەو ڕێیە لە ژێر چاككردنەوە و قیرتاوكردندایە و شوفێران ئەم ڕێیە بە كار نەهێنن تا دوای چاكبوونەوە.

بۆ ئەو شوفێرانەی بە نیازی هاتوچۆ بكەن، ئەو بەڕێوەبەرایەتییە رێی دەشتی كۆیە بۆ شارەدێی ئاشتی دیاری كردووە.

ڕێی كۆیە بۆ تەقتەق جگە لە هاتوچۆی دانیشتووانەكەی بەشێك لە شوفێرانی كەركووكیش بەكاری دەهێنن و ڕۆژانە هاتوچۆیەكی زۆری بەسەرەوەیە.



وشە - رامیار جەواد