بۆ یه‌كه‌مجار زانكۆى سلێمانى به‌شدارى پێشبڕكێیه‌كى جیهانى ده‌كات بۆ باشترین بیرۆكه‌ى كارسازى خوێندكارانى به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر و دكتۆرا، هەروەها به‌شداریكردن له چوارچێوه‌ى گرووپات ده‌بێت هه‌ر گرووپه‌ى چوار خوێندكارە، له كۆتایشدا خاوه‌نى باشترین بیرۆكه ده‌بێته براوه‌ى یه‌ك ملیۆن دۆلار و رێزڵینان بۆ زانكۆكه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى تشرینى یه‌كه‌م ره‌زا حه‌سه‌ن، سه‌رۆكى زانكۆى سلێمانى به "وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌و پێشبڕكێیه‌ى به سه‌رپه‌رشتى رێكخراوى ''HULT'' و رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێت، به به‌شدارى دوو هه‌زار زانكۆ له 121 وڵاتى جیهانییه‌وه پێشبڕكێیه‌كى جیهانى به زمانى ئینگلیزى ده‌كرێت بۆ ده‌ستنیشانكردنى باشترین بیرۆكه‌ى كارسازى له‌سه‌ر بایه‌تێكى دیاریكراو بۆ خوێندكارانى به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر و دكتۆرا.
دوو هه‌زار زانكۆ له 121 وڵاتى جیهانییه‌وه پێشبڕكێیه‌كى جیهانى به زمانى ئینگلیزى ئەنجام دەدەن و زانکۆی سلێمانیش بەشدارە
زیاتر گوتی، به‌شداریكردن به‌شێوه‌ى گرووپات ده‌بێت، هه‌ر گرووپه‌ى چوار خوێندكارە، بیرۆكه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له چوارچێوه‌ى كارى خوێندكار، دواتر ده‌برێنه وڵاتى ئه‌مەریكا بۆ پێشكه‌شكردن، هه‌ر گرقوپێك بووه باشترین خاوه‌نى بیرۆكه، ده‌بێته براوه‌ى خه‌ڵاتى یه‌ك ملیۆن دۆلار و رێزلێنان بۆ زانكۆى ئه‌و خوێندكارانه.
ئاشکراشی کرد، پێشبڕكێكه به چوار قۆناغه، قۆناغى یه‌كه‌م كۆتایی ئه‌مساڵ له ناو زانكۆى سلێمانى، قۆناغى دووه‌م لوتكه‌ى ناوچه‌یی له ئه‌نقه‌ره توركیا یان ئه‌رده‌ن مانگى ئادارى ساڵى داهاتوو ده‌بێت، قۆناغى سێیه‌م، قۆناغى تاودانى بیرۆكه، له وڵاتى به‌ریتانیا ده‌بێت، مانگى ته‌مووزى ساڵى داهاتوو، قۆناغى كۆتایی له نیویۆرك له ئه‌مه‌ریكا له مانگى ئه‌یلولى ساڵى داهاتوو، زانكۆكه‌مان ئاماده‌كارى كردووه له‌و باره‌وه بۆ به‌شداریكردنى خوێندكاران.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى