ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنالی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی به‌كارهێنانی سنووری ئاوی عێراق له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به قاچاغ بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی داوه، كه تاران له سنووری ئاوی عێراقه‌وه توانیویه‌تی نه‌وتی زۆر هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات و به‌سه‌ر سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر سێكته‌ری نه‌وتی ئێران زاڵ بێت.
له
ڕاپۆرته‌كه هاتووه، ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی عێراق دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئێران به ئاشكرا ئاوی عێراق له كه‌نداو به‌كارده‌هێنێت و له‌و ڕێیه‌وه نه‌وت به قاچاغ هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات، حكوومه‌تی عێراقیش به ڕوونی ئاگه‌داری ئه‌و بابه‌ته‌یه، به‌ڵام ناتوانێ هیچ ڕێوشوێنێك له دژی ئێران بگرێته‌به‌ر.
ئه‌و به‌رپرسانه بۆ ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌یان داوه، كه كه‌شتییه نه‌وت گوێزه‌ره‌وه مام ناوه‌نده‌كانی ئێران نه‌وتی ئێرانی له سنووری ئاوی عێراقه‌وه ده‌گه‌یه‌ننه كه‌شتییه زه‌به‌لاح نه‌وت گوێزه‌ره‌وه‌كان و له‌وێ سه‌رجه‌م بڕه نه‌وته‌كه‌ی ئێران ڕاده‌ست ده‌كه‌ن و به قاچاغ و به ناوی نه‌وتی عێراقه‌وه، هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌كه‌ن و پاره و داهاته‌كه‌یشی هه‌ر له ڕێی به‌غداوه بۆ تاران ده‌گه‌ڕێته‌وه.
نه‌وتی ئێران تێكه‌ڵی نه‌وتی عێراق ده‌كرێ و ده‌فرۆشرێته‌وه
ئه‌مجۆره مامه‌ڵه‌كردنه ته‌نیا چه‌ند میلێك له دووری به‌نده‌ری فوای عێراق ئه‌نجام ده‌درێ و نه‌وته‌كه تێكه‌ڵ ده‌كرێ، بۆ ئه‌وه‌ی له بازاڕی نه‌وتی جیهان بزر ببێ و هه‌رگیز به‌وه نه‌زانرێت كه ئه‌مه نه‌وتی ئێرانه، بۆ نموونه كه‌شتییه‌كی زه‌به‌لاحی نه‌وت هه‌ڵگر له عێراق بڕێك نه‌وت ده‌كڕێ، كه كه‌متره له‌و بڕه‌ی كه‌شتییه‌كه هه‌ڵی ده‌گرێ، له نێو سنووری ئاوی عێراق نه‌وت گوێزره‌وه مام ناوه‌نده‌كانی ئێران، ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه له كه‌شتییه‌كه كه‌مه و ده‌توانێ هه‌لیبگرێت، پێی ده‌گه‌یه‌نن و به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ده‌گوێزرێته‌وه بۆ نێو كه‌شتییه زه‌به‌لاحه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه ته‌نیا له ماوه‌ی مانگی ئادار/مارسی ساڵی ڕابردوو، ئێران زیاتر له 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی به‌مشێوه‌یه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كردووه و به ئاشكرا و ئاگه‌داری به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراقه‌وه، سنووری ئاوی عێراق بۆ كاری قاچاغ به‌كارده‌هێنێت.