سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینانی كوردستان باس له‌وه ده‌كات، پلانه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دروستكردنی زۆرترین پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌مده‌رامه‌تان باشترین خزمه‌ت ده‌بێت، به‌پێی ئامارێكیش 100 هه‌زار كرێچی لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
به‌رهه‌م قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی كرێنشینانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و یه‌كانه‌ی له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو بۆ كه‌مده‌رامه‌تان دروست كراون، وه‌ك پێویست خزمه‌تی هاووڵاتییانی كه‌مده‌رامه‌ت و خێزانه كرێنشینه‌كانیان نه‌كردووه، له لایه‌ك ژماره‌ی یه‌كه‌كان كه‌م بووه، له لایه‌كیش بڕی پاره‌ی مانگانه‌ی زۆر بووه و نه‌توانراوه زۆرترین كرێچی سوودی لێ ببینن.
ڕوونی كرده‌وه، ئه‌و پلانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه خۆی له 42 پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان ده‌بینێته‌وه و به نرخێكی هه‌رزان پێیان ده‌درێت، یه‌كێكه له خزمه‌ته زۆر باشه‌كان كه بۆ چینی كه‌مده‌رامه‌ت ده‌بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژانه بكه‌ونه بواری جێبه‌جێكردن، ئه‌وا ده‌توانرێت زۆرترین خزمه‌ت به چینی كه‌مده‌رامه‌ت و كرێنشین بكات.
به‌پێی ئامارێك، له هه‌رێمی كوردستان 100 هه‌زار كرێنشنین هه‌ن و خۆیان له كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینان تۆمار كردووه، به‌ڵام به گوته‌ی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینان، له هه‌رسێ پارێزگای هه‌رێم نزیكه‌ی 200 هه‌زار كرێنشین هه‌ن و به‌شی زۆریان خۆیان تۆمار نه‌كردووه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی