جیاوازیی نێوان هێلکەی سپی و قاوەیی چییە؟

:: PM:12:03:26/10/2020 ‌
زۆرێک لە خەڵکی پێیان وایە هێلکەی سپی یان قاوەیی لەوەی تر بەتامتر و بەسوودترە، بەڵام پسپۆرێک خۆراک ڕای دەگەیەنێت، هیچ جیاوازییەکییان نییە.

ئایتور سانچیز پسپۆری خۆراک بە گۆڤاری La Vanguardiaی ئیسپانیی ڕاگەیاندووە، هیچ جیاوازییەک لە نێوان هێلکەی توێکڵ قاوەیی و سپیدا نییە، تەنانەت پێکهاتەکانیشیان وەک یەکن.

ڕوونی کردووەتەوە، هێلکە بەهۆی ماددەی pigmentum ڕەنگی بۆ سپی دەگۆڕێت، ئەم ماددەیەش ڕاستەوخۆ لە مریشکەوە بۆ هێلکەکە دەگوازرێتەوە.

ئەو پسپۆرە دڵنیاییشی دا، هێلکەی توێکڵ سپی و قاوەیی هیچ شتێک لە پێکهاتەکانیان جیاواز نییە و باشی و خراپیی جۆری مریشکەکەش دیاریی ناکەن و وەک یەک بەتام و بەسوودن.




وشە - ڕێناس شابان