كۆمپایانی نۆكیا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ خستنه‌بازاڕی نوێترین مۆبایلی پێشكه‌وتووی خۆی به ناوی نۆكیا 2 ڤی تێلا كه به ڕكابه‌ری ئایفۆن 12 ناوی ده‌ربرێ و نرخه‌كه‌یشی زۆر هه‌رزانه و ته‌نیا 140 یۆرۆیه.
ئه‌و
مۆبایله كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی زۆری هه‌یه، له په‌یكه‌رێكی پلاستیكی و شووشه دروست كراوه و كێشه‌ی 180 گرامه و قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 5.45 بۆسه‌یه و توانی پێشاندنی وێنه و ڤیدیۆی به كوالێتی 1440/720 پیكسل هه‌یه.
پرۆسیسه‌ری مۆبایله نوێكه‌ی نۆكیا له جۆری میدیا ئه‌تیك ئێم تی 6761 هایلۆ ئه‌ی 22ه و خێراییه‌كه‌ی دوو گێگاهێرتزه و كارتی شاشه‌كه‌ی له جۆری پاوه‌ر ڤی ئاڕ جی ئی 8320ه و ڕامی دوو گێگابایته و هارده‌كه‌ی 16 گێگابایته و ده‌توانرێ به میمۆری هارده‌كه‌ی زۆرتر بكرێت.
به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 10 كار ده‌كات و دوو سیم كارت ده‌گرێ و سیسته‌می دیاریكردنی شوێنی خۆكارانه‌ی هه‌یه و پێشوازی له شه‌پۆلی ڕادیۆیی ده‌كات و پاترییه‌كه‌یشی سێ هه‌زار میلی ئه‌مپێر ده‌گرێت.
كامێراكه‌ی به كوالێتی 10 مێگاپێكسله و كامێرای پێشه‌وه‌یشی پێنج مێگا پێكلسه و تایبه‌تمه‌ندی خوێندنه‌وه‌ی ڕووخساریشی هه‌یه.