په‌رڤین چاكار، ئه‌گه‌رچی خاوه‌نی ناوبانگێكی زۆره له ئه‌وروپا و به زمانه‌كانی بیانی و ئاوازی موزیكڤانه مه‌زنه‌كانی جیهان ده‌چڕێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌یشی به‌رده‌وام كوردبوون و چڕینی ستران به‌شێوازی ئۆپێرا له ناخیدا بوونی هه‌بووه و ئێسته‌یش سه‌ره‌ڕای ناوبانگی زۆری ئه‌و ئیلهام له خاك و ده‌شت و چیای كوردستان وه‌رده‌گرێ و لاوك و ستران و حه‌یرانی كوردی كاریگه‌ری له‌سه‌ری هه‌یه، له دیدارێكی له‌گه‌ڵ "وشه" دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه كوردانی ئه‌وروپا زمانی كوردی‌یان په‌راوێز خستووه و هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات، ئه‌و به هه‌وڵ و تێكۆشانه‌كانی توانی زمانی كوردی بباته ناو جیهانی ئۆپێرا و به وڵاتانی ئه‌وروپای بناسێنێ، ئه‌گه‌رچی سه‌ردانی باشووری كوردستانی كردووه، به‌ڵام دیدار و دانیشتنی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی باشوور نه‌بووه و زۆر به قه‌ڵای هه‌ولێریش سه‌رسامه و هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت، له خواره‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر ئۆپێرا ساز بكات.
جاران ده‌گوترا، ئۆپێرا هونه‌رێكی وڵاتانی ڕۆژئاوایه و له زمان و سترانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵات ناتوانێ په‌ره‌ی پێ بدرێت، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكردووه كه شێوازی موزیكی ئۆپێرا له نێو گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هێنده به‌ربڵاو نه‌بێت، ئایا ئه‌مه دروسته كه ئۆپێرا هونه‌رێكی ڕۆژئاوایییه و له نێو هونه‌ری گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵات ناتوانرێ به‌رجه‌سته بكرێ؟
ئێمه ناتوانین بڵێین هونه‌ری ئۆپێرا به موزیك و سترانی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌شیاوه و موڵكی وڵاتانی ڕۆژئاوایه، موزیك و هونه‌ر موڵكی هه‌موو جیهانن، كارێكی دروست نییه، موزیك بۆ وڵات و گه‌لان قۆرخ بكرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌یش ڕاسته كه ئۆپێرا وه‌كو هونه‌رێكی وڵاتانی ڕۆژئاوا سه‌یری ده‌كرێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش زۆر هونه‌رمه‌ندی لێهاتووی ڕۆژهه‌ڵات هه‌ن، كه ئۆپێرا و ئۆركسترایان له وڵاتانی سۆڤیه‌تی پێشوو پێشخستووه، وه‌كو ئازه‌ربایجان، جۆرجیا، ئه‌رمینیا، ئه‌وانه زۆر لێهاتوو و لێزانانه كاریان له‌سه‌ر ئۆپێرا كرد، له مێژووی موزیك و هونه‌ری ئۆپێرایش دا، جێگه و ڕۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بووه، به تایبه‌ت هونه‌رمه‌ندانی وه‌كو "گۆمیداس، ڤارتاپێد، سه‌یاد نۆڤا، شۆستاكۆڤیچ، ره‌خمانینۆف، تۆفیق قه‌لییاڤ، فیكره‌ت ئه‌میرۆڤ، ئۆزیار هاجبیۆڤ، گیا كه‌نه‌چیلی، ئه‌لیكسانده‌ر بۆرۆدین" ئه‌وانه سترانبێژی بواری ئۆپێرا بوون، زۆر مه‌زن و سه‌ركه‌وتوویش بوون.
له ئه‌وروپا بایه‌خی زۆر به زمانی كوردی ده‌درێ و كوردی ئه‌وروپا خۆیان بایه‌خ به زمانه‌كه ناده‌ن
ئێسته‌یش له بواری ئۆپێرا و سه‌مفۆنیا هونه‌رمه‌ندی زۆر باشی ئه‌رمه‌نی و ئازه‌ری و تورك و ئێرانیش هه‌ن، هه‌ر میله‌تێك گرنگی به هونه‌ر بدات، ده‌توانێ له‌و بواره‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام دیسانیش ئه‌وه دروسته، كه ئه‌گه‌ر به‌راورد له نێوان هونه‌ری ئۆپێرا له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا بكه‌ین، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه له ڕۆژئاوا پێشكه‌وتووتره و گوێگرتن و هۆگر و هه‌وادارانیشی زیاتره.
كه‌ی بوو بۆ یه‌كه‌مجار سترانی كوردیت به شێوازی ئۆپێرا گوت و چۆن چۆنی ئه‌و هه‌نگاوه‌ت نا، ئایا گوتنه‌وه‌ی ستران و موزیكێكی كوردی به شێوازی ئۆپێرا قورستره له چڕینی موزیكێكی جیهانی یان ئه‌وروپی و ڕۆژئاوایی؟
له به‌ر خوێندن و ژیانی خۆم چه‌ندان ساڵه له ئه‌وروپام و له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ماوم، به‌ڵام من هیچ كات وڵات و زمان و فه‌رهه‌نگی خۆیان له‌بیر نه‌كرد، ستران و داستان و لاوك و حه‌یرانی كوردی هه‌موو كات له بیری مندا بوون، من به‌و ستران و حه‌یران و لاوكانه گه‌وره بووم و بوونه‌ته به‌شێك له من، له وڵاتانی ئه‌وروپا و له جیهانی موزیكی ئۆپێرا ناوی من دیار بوو، به‌ڵام ئه‌وه به‌س نه‌بوو، چونكه خه‌م و خه‌یاڵی من ئه‌وه بوو، زمان و موزیك و ستران و تێكستی كوردی بخه‌مه نێو ئه‌و بواره، له‌به‌ر ئه‌وه ئیتر من بڕیارم دا كه هه‌موو هه‌وڵێك بخه‌مه گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی ستران و موزیكی كوردی تێكه‌ڵی ئۆپێرا بكه‌م.
سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان‌م كردووه و دانیشتنم له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی باشوور نه‌بووه
له ساڵی 2013 له ئیستانبۆل خه‌ڵاتی موزیكی كلاسیك بۆ هونه‌رمه‌ندان دابه‌ش ده‌كرا و دواجار من دیاری كرام و خه‌ڵاته‌كه‌م وه‌رگرت و وه‌كی ده‌نگخۆشترین كه‌س هه‌ڵبژێردرام، له‌و ڕێوڕه‌سمه بۆ یه‌كه‌مجار من سترانی "لۆ شڤانۆ"م به شێوازی ئۆپێرا گوت، دوای ئه‌وه‌یش به‌رده‌وام بووم و له زۆر وڵاتی ئه‌وروپا، سترانی كوردی شێوه‌زاری كرمانجی و سۆرانیم به ستایلی ئۆپێرا گوتووه.
له وڵاتانی ئه‌وروپا گه‌له‌ك گرنگی به زمانی كوردی نادرێ، كاردانه‌وه‌ی تیمی موزیكڤان كه یه‌كه‌م كاری ئۆپێرای كوردیت له‌گه‌ڵ ساز كردن چۆن بوو؟
من له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم، كه له ئه‌وروپا گرنگی به زمانی كوردی نادرێ، به پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵكی ئه‌وروپا گرنگی زۆر ده‌ده‌ن و به‌های زۆریان بۆ زمانی كوردی داناوه و ده‌یانه‌وێ كورد وه‌كی هه‌ر گه‌لێكی تر له ئه‌وروپا به زمانی خۆیان ستران بڵێن و چالاكی بكه‌ن، به‌ڵام به داخه‌وه زمانی كوردی له‌لای خودی كورد بێ به‌ها و قیمه‌ته، ئه‌و كوردانه‌ی له ئه‌وروپا ده‌ژین، خۆیان گرنگی به زمانی خۆیان ناده‌ن، نه‌ك ئه‌وروپییه‌كان، هونه‌رمه‌ندی بیانی و ئه‌وروپی زۆر تامه‌زرۆن له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی كورد كار بكه‌ین و به‌رهه‌می پرۆفیشناڵ به‌رهه‌م بهێنن، له ئه‌نجامی هه‌وڵ و فیداكاریشم له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی ئۆركێسترای شاری كۆلن توانیم له‌وێش كار و ستران به زمانی كوردی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان بكه‌م.
هه‌ر میله‌تێك گرنگی به هونه‌ر بدات، ده‌توانی له شێوازی ئۆپێرایش سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت
له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند و سترانبێژ و موزیكڤانانی باشوور پێوه‌ندیت چۆنه؟ هیچ بیرۆكه و پرۆژه‌یه‌ك هه‌بووه كه له هه‌رێمی كوردستان ئۆپێرا ساز بكه‌ن، چونكه هه‌رێمی كوردستان ئازاده و زمانی كوردی فه‌رمییه؟
من له ساڵی 2019 بۆ به‌رنامه‌یه‌ك هاتمه هه‌ولێر و سلێمانی و سۆران و ڕواندز و له‌و شار و ناوچانه گه‌ڕام، زۆر خۆشه‌ویستیم بۆ كوردستان هه‌یه، ده‌شت و چیاكانی كوردستان ئیلهام به‌من ده‌ده‌ن، هیواخوازم له‌سه‌ر چیاكانی ڕواندز و گه‌لی عه‌لی به‌گ ستران بڵێم.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له ئه‌وروپا ده‌ژیم، ماوه‌یه‌كی كه‌م له كوردستان مامه‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه دانیشتن و گفتوگۆم له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی ئازیزی هه‌رێمی كوردستان نه‌بوو، من گوێ له به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی باشوور ده‌گرم و زۆر حه‌ز به ده‌نگیان ده‌كه‌م و كاری باش و زۆر سه‌ركه‌وتوو ده‌كه‌ن، هیوادارم له داهاتوو ئه‌كادیمیای مه‌زنی موزیك و هونه‌ر له هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركووك و شنگال دروست بكرێن و منیش ئه‌زموونی زانست و هونه‌ری خۆم پێشكه‌شی میله‌تی خۆم بكه‌م.
ساڵانه چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌بی و ئێرانی بانگهێشتی كوردستان ده‌كرێن بۆ سازدانی كونسێرت و كاری هونه‌ری، ئایا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی موزیك له باشوور هیچ بانگهێشتكراوی بۆ سازكردنی ئۆپێرا؟
ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تێك دروست ببێ، به دڵخۆشییه‌وه له هه‌ر ده‌ڤه‌رێكی باشووری كوردستان بێ، ده‌مه‌وێ هونه‌ری خۆم پێشكه‌شی میله‌تی خۆم بكه‌م، قه‌ڵای مێژوویی هه‌ولێر، كاریگه‌رییه‌كی یه‌كجار زۆری له‌سه‌ر من دروست كرد، كاتێك له كوردستان بووم و بینیم، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێت، ده‌خوازم له خوار قه‌ڵای هه‌ولێر به كرمانجی و زازاكی و سۆرانی و زمانی تری جیهانی ئۆپێرا پێشكه‌شی میله‌تی خۆم بكه‌م.
له زانكۆكانی باشوور كۆلیژی چاند و هونه‌ر و موزیك هه‌ن، تۆ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له ئۆپێرا، بیرت له‌وه كردووه‌ته‌وه كه له باشوور سیمینار و كۆرس له زانكۆ‌كان ساز بكه‌ی، یان ئه‌گه‌ر داوات لێ بكرێ ئاماده‌ی بۆ كارێكی له‌مجۆره تا قسه له‌سه‌ر موزیكی كوردی و تێكه‌ڵكردنی به ئۆپێرا بكه‌یت؟
له باشوور داوام لێ بكرێ بۆ ئۆپێرا و سیمینار و كۆرس ئاماده‌م و ده‌مه‌وێ خزمه‌تی میله‌تی خۆم بكه‌م
تا ئێسته‌من زۆر زانیاریم له‌سه‌ر كار و خه‌باتی موزیكی كۆلێژه‌كانی هونه‌ری زانكۆكانی باشوور نییه، هیوادارم كاری باش و مه‌زن بكه‌ن و كچ و كوڕانی كورد فێری زۆر بواری هونه‌ری به شێوازی پێشكه‌وتوو بكه‌ن، به‌ڵێ من 11 ساڵ موزیكم خوێندووه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامم، ئه‌گه‌ر زانكۆ‌كان و كۆلێژه‌كانی هونه‌ر، سیمینار و كۆرسیان له‌و بواره بوێ و داوام لێ بكه‌ن و ده‌رفه‌ت بگونجێ، به‌ڵی من ئاماده‌م به هه‌ر شێوازێك بێ، خزمه‌تی هونه‌ر و موزیكی كوردی بكه‌م.
پرۆفایل
په‌رڤین چاكار له ماردینی باكوری كوردستان هاتووه‌ته دنیاوه و له 2003 به‌شی موزیكی زانكۆی گازی له ئه‌نكه‌ره ته‌واو كردووه و ماوه‌یه‌ك كاری هونه‌ری له توركیا كردووه و دواتر چووه‌ته ئیتاڵیا و له ئه‌كادیمیای "دی ئارته لیركیا دۆماندیه" ده‌ستی به خوێندن كردووه، له ساڵی 2008 ماسته‌ری به پله‌ی زۆرباش له بواری موزیك و ئۆپێرا به سه‌رپه‌رشتی میشێلا سبورلاتی به‌ده‌ستهێناوه.
به‌شداری چه‌ندان پێشبڕكێی كردووه و خه‌ڵاتی زۆری وه‌رگرتووه، له 2021 له ئه‌كادیمیای دیسكوا لیریك له فڕه‌نسا خه‌ڵاتی "ئۆریفۆر گراند"ی له‌یلا گانسه‌ری وه‌رگرتووه، له هه‌مان ساڵ له‌لایه‌ن گرووپی ئۆپێرای سێماها بێركسۆی خه‌ڵاتی یه‌كه‌می پێشبڕكێی گرووپه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، له ساڵی 2013 خه‌ڵاتی باشترین ده‌نگی ژنی وه‌رگرتووه.
چه‌ندان به‌رهه‌می موزیكی ئۆپێرای له چه‌ندان وڵاتی جیهان پێشكه‌ش كردووه، له گه‌وره ئۆپێراكانی ئه‌وروپا له ئیتاڵیا و نه‌مسا و فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا ئۆپێرای چڕیوه و ناوبانگێكی زۆری له ئه‌وروپا به تایبه‌تی و له جیهان به گشتی هه‌یه و چه‌ندان سترانی كوردیشی له شانۆی هۆڵه گه‌وره‌كانی ئۆپێرا چڕیوه، وه‌كو سترانه‌كانی "لۆ شڤانۆ، هه‌ی دلبه‌رێ و چه‌ندانی تر.