هاووڵاتییانى ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین به ده‌ست په‌كه‌كه‌وه بێزارن، چونکە به‌شێك له ناوچه‌كه‌یان داگیر كردووه و ناتوانن به ئازادى به‌و شوێنانه هاتوچۆ بكه‌ن، هاوكات ئه‌و بازرگانییه قاچاغچییه‌ى كه له قه‌ندیله‌وه دێته ناوچه‌كه‌وه هاووڵاتییانى سنووره‌كه‌ى بێزار كردووه.
په‌كه‌كه له سنوورى قه‌ندیل به ویستى خۆیان ڕێ بە هێنانی كه‌لوپه‌ل و ئاژه‌ڵ بۆ ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش له به‌رانبه‌ر بڕێك پاره كه له قاچاغچییه‌كانى وه‌رده‌گرن و گوێ ناده‌ن به‌وه‌ى ئه‌و كه‌لوپه‌ل و ئاژه‌ڵانه چین و تا چه‌ند بۆ ناوخۆى هه‌رێم ڕێپێدراون، ڕێش نادەن هاووڵاتییانی ئەو سنوورە بە ئازادی بچنە سنووری قەندیل.
كۆساڵان ئه‌حمه‌د دانیشتوویەکی ڕانیەیە به "وشه"ى راگه‌یاند، قه‌ندیل ناوچه‌یه‌كى فراوانه و نزیكه له رانیه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى په‌كه‌كه له‌وێ جێگیر بوون، سنوورى خۆیان دیاری كردووه و له رانیه‌یان جیا كردووه‌ته‌وه، خۆیان سه‌رپه‌رشتى ئه‌و ناوچەیە ده‌كه‌ن و ئێستە له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیانه.
ئه‌وه‌شى گوت: په‌كه‌كه به ویستى خۆیان چی‌یان بوێت له سنوورى خۆیان ده‌یكه‌ن، رێگه‌ش ناده‌ن خه‌ڵكى ناوچه‌كه به ئازادى له قه‌ندیل بسووڕێنه‌وه، هه‌ر كه‌سێكیشیان بوێت كه چووه سنورى قه‌ندیل ده‌ستگیرى ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن له ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆمانه، مه‌رج به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه داده‌نێن كه بۆ هه‌ر كارێك بێت ده‌چنه قه‌ندیل.
ڕابه‌ر جه‌عفه‌ر هاووڵاتییه‌كى تر به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت وه‌ك كوێستانییه‌كان بچینه قه‌ندیل، په‌كه‌كه مه‌رج و رێنماییمان بۆ داده‌نێت، پێش هه‌موو شتێك له رووى سیاسییه‌وه، دواتر ده‌بێت چه‌كمان پێ نه‌بێت، كاتێكیش خه‌ڵكى راپه‌ڕین و رانیه به‌تایبه‌تى یان هه‌ر هاووڵاتییه‌كى تر بچنه قه‌ندیل نابێت چه‌كى پێ بێت.
گوتیشى، هه‌ر كه‌س رۆشته ژێر ده‌سه‌ڵاتى په‌كه‌كه له قه‌ندیل، به هه‌ر بیانووێك بێت ئه‌گه‌ر بگیرێت هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێت قسه بكات چونكه له ده‌سه‌ڵاتى خۆیانه و خۆیان حووكمى ئه‌و سنووره ده‌كه‌ن، خۆشیان به ویستى خۆیان چی‌یان بوێت ده‌یكه‌ن، له قاچاغ و رێگه‌پێدان و هاتنه ناوه‌وه، له سنوورى قه‌ندیله‌وه هاورده ده‌كرێت و دێنه ناو رانیه و ده‌ڤه‌رى راپه‌ڕین.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى