ئه‌مڕۆ كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵوه‌گه‌ڕی داستانی سحیلا و مه‌حموودییه و ته‌لسقۆف، ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌و وشه‌یه كه "خۆ نه‌چه‌مێنن"، دواتر ئه‌وه بووه چه‌مك و كه‌وته به‌رده‌م ته‌واوی كوردستانیان به‌تایبه‌ت كاتێك سه‌رۆك بارزانی وه‌ك وشه‌یه‌كی نوێ له‌فه‌هه‌نگی سیاسیی به‌كاری هێنا.
"خۆ نه‌چه‌مێنن" ده‌ربڕینێكی ساده‌یه، به‌ڵام قووڵ بوو به چه‌مك و ئێسته به‌ته‌واوی له‌سه‌ر زاری تاك به تاكی كورد ده‌گوترێته‌وه. به گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژووی كوردستان به‌رده‌وام سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كورد كاریگه‌رییان له‌سه‌ر خه‌ڵك هه‌بووه، به‌ڵام كه‌متر كاریگه‌رییه‌كه ته‌واوی كوردستانیانی گرتووه‌ته‌وه. ئێسته دوای به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "خۆنه‌چه‌مێنن" له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه، ته‌واوی كوردستانیان بۆ به‌رهه‌ڵستی هه‌ر شتێك و هه‌وڵدان بۆ یه‌كگرتوویی كورد، به‌كاری دێنن.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتوبه‌ری ساڵی 2017 به نۆ رۆژ، هێزه‌كانی عێراق و حه‌شد شه‌عبی به هاوكاریی سوپای ئێران و حزبوڵای لبنان، هێرشیان كرده سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له سحێلا و مه‌حموودییه، به‌و ئامانجه‌ی بگه‌ن به ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل و فیشخاپوور، به‌ڵام له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه تووشی شكستی گه‌وره كران و یه‌كێك له‌و داستانانه‌ی پێشمه‌رگه تۆماری كرد، "داستانی خۆ نه‌چه‌مێنن" بوو.
داستانی خۆ نه‌چه‌مێنن یه‌كێكه له‌و داستانه قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه تێیدا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر هێزه‌كانی دوژمن به‌ده‌ست هێنا
به‌ده‌لبه‌ندیی فه‌رمانده‌ی لیوای یه‌كی سه‌ر به له‌شكری رۆژ كه خاوه‌نی گوته‌ی "خۆ نه‌چه‌مێنن"ـه، ئه‌وكاته به "وشه"ی راگه‌یاند، داستانی خۆ نه‌چه‌مێنن یه‌كێكه له‌و داستانه قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه تێیدا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر هێزه‌كانی دوژمن به‌ده‌ست هێنا.
روونی كرده‌وه، "دوای نۆ رۆژ له داگیركاری و په‌لاماری هێزه‌كانی عێراق و حه‌شد شه‌عبی، به هاوكاری سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپێك و داگیركردنی كه‌ركووك و ئه‌نجامدانی كاره‌ساتی مرۆیی و وێرانكاری و سووتانی خانوو و شه‌هید و بریندار و ئاواره‌كردنی خه‌ڵكێكی زۆری كورد له ناوچه‌كان".
"ئه‌و هێزانه ویستیان هه‌مان شت له سحێلا و مه‌حموودیه و ناوچه‌كانی ده‌روبه‌ری بكه‌ن تا خۆیان بگه‌یه‌نن به فیشخاپوور و ئیبراهیم خه‌لیل و داگیریان بكه‌ن، به‌ڵام پێشمه‌رگه به‌سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی و كوڕه‌كانی و هه‌موو سه‌ركرده‌كانی پێشمه‌رگه، كه‌وتنه حاڵه‌تی به‌رگریكردنی مان و نه‌مان بۆ پاراستنی خاك و نیشتمان و شه‌ڕێكی قورس ده‌ستی پێ كرد، پێشمه‌رگه له‌به‌رئه‌وه‌ی خیانه‌تی لێ نه‌كرا، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره و داستانێكی دیرۆكی تۆمار كرد كه تا كورد هه‌یه شانازی پێوه ده‌كات". به‌ندی وای گوت.
ئێسته چه‌مكی خۆ نه‌چه‌مێنن هاتووه‌ته ریزی ئه‌و چه‌مكه مێژووییانه‌ی كورد كه هانده‌رێك بووه بۆ سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان، زۆرترین سه‌ركه‌وتنیش له‌پشتی ئه‌و چه‌مكه نوێیه سیاسییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه هێمای به‌رگری و به‌خودانه.