چه‌ند مانگێكه پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌نكه‌ره و پاریس به‌ره‌و گرژی زیاتر و زیاتر ده‌ڕۆن، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانیشی فره‌وانخوازییه‌كانی توركیایه له ناوچه‌كه كه پاریس به توندی دژی وه‌ستاوه‌ته‌وه، له‌وانه‌یش هێرشی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و ناردنی چه‌كدار بۆ لیبیا و هه‌راسانكردنی ئه‌وروپا به گشتی و یۆنان به تایبه‌تی به‌هۆی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر سنووره ئاوییه‌كانی یۆنان و قوبڕس له‌لایه‌ن توركیاوه، ئێسته‌یش توركیا گوته‌كانی ماكرۆنی سه‌رۆكی فڕه‌نسای به جۆرێكی تر گه‌یاندووه‌ته كۆمه‌ڵگه‌كانی ئیسلامی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نكه‌ره خۆی وه‌ك به‌رگریكاری ئیسلام بناسێنێ و هانی كۆمه‌ڵگه مسوڵمانه‌كانی ناوچه‌كه‌یش بدات، بێنه پاڵییه‌وه له جه‌نگی دیپلۆماسی دژ به پاریس.
ئه‌و قسانه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا له وتاره‌كه‌ی له زانكۆی سۆربۆن كردی، هاوشێوه‌ی قسه‌ی ته‌نانه‌ت زۆرێك له سه‌رۆكی وڵاتانی ئیسلامیشه، كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئیسلامییه توندڕۆكان هه‌ڵوێست ده‌رده‌بڕن و هه‌نگاو ده‌نێن، به‌ڵام وه‌رگێڕانی ئه‌و قسانه له‌لایه‌ن توركیاوه و په‌خشكردنی به زمانی كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كان گۆڕانكاری زۆری تێدا كراوه و خه‌ڵكیش بێ ئه‌وه‌ی بیر بكه‌نه‌وه و به دوای سه‌رچاوه‌ی ڕاستی قسه‌كانی ماكرۆن بگه‌ڕێن، ده‌ستیان به‌كه‌مپه‌ین و هه‌ڵمه‌ت كردووه.
هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرایی ئه‌و ڕه‌وته‌یش بۆ ڕێكخراوی ئیخوان موسلیمین ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به ئاشكرا بێ یان نهێنی له ته‌واوی كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كانی جیهان بوونیان هه‌یه و به فره‌وانی كار له‌سه‌ر ئه‌و پێشهاته تازه‌یه ده‌كه‌ن، به‌مه هه‌م ده‌یانه‌وێ ئه‌پده‌یتی خه‌ڵك بكه‌نه‌وه و بیناخه‌نه‌وه پاڵ خۆیان، تا ده‌سكه‌وتی سیاسی زۆرتر ده‌ست بخه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی هاتنی داعش، ڕه‌وته ئیسلامییه سیاسییه‌كان له ناوچه‌كه له پاشه‌كشه‌ی به‌رده‌وامدان.
دیوێكی تری یارییه‌كه بریتییه له ڕاكێشانی سۆزی كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كان له‌لایه‌ن توركیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه، به تایبه‌ت كه ئێسته له وڵاتانی كه‌نداو هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره و فره‌وانی بایكۆتكردنی كاڵای توركی ده‌ستی پێ كردووه، توركیا ده‌یه‌وێ سه‌رنجی خه‌ڵكی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بگۆڕێت و هه‌موو كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كان له‌م یارییه‌ی له‌گه‌ڵ فڕه‌نسا ده‌یكات بكاته پشتیوانی خۆی، كه ئه‌مه‌یش جیا له ده‌سكه‌وتێكی سیاسی بۆ توركیا، هیچ سوودی بۆ هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تری ئیسلامی له ته‌واوی جیهان نییه.
زۆرێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی به گشتی و میسڕ و وڵاتانی كه‌نداو به تایبه‌تی، ڕێگه‌یان نه‌داوه كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان بكه‌ونه ژێر ئه‌و شه‌پۆلی به‌لاڕێدا بردنه‌ی خه‌ڵك كه توركیا ده‌ستی داوه‌تێ، ئه‌مه‌یش به هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه و ڕاستییه مێژوویییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی له خه‌ڵكی وڵاته‌كانیان بگه‌یه‌نن، ئه‌مه‌ی توركیا ده‌یكات نه به‌رگرییه له ئیسلام و نه په‌یامبه‌ری ئیسلام، به‌ڵكو یارییه‌كی سیاسی ئیخوان و توركیایه بۆ ڕاكێشانی سۆزی خه‌ڵك و له‌بیركردنه‌وه‌ی فره‌وانخوازییه‌كانی توركیا له ناوچه‌كه، ئه‌نكه‌ره ده‌یه‌وێ هه‌مان سیاسه‌تی عوسمانییه‌كان پێڕه‌و بكاته‌وه، كه له سه‌رده‌مانی زوو به ناوی ئیسلامه‌وه خه‌ڵكی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كانیان ده‌خسته ڕیزی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ دژی ئه‌وروپا و دواتریش خێر و بێره‌كه‌یان بۆ خۆیان ده‌قۆسته‌وه و كۆمه‌ڵگه‌كانی تریش له‌وپه‌ڕی هه‌ژاری و نه‌داریدا ده‌ژیان.
به‌شیر عه‌بدولفه‌تاح پسپۆری پێوه‌ندییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له ناوه‌ندی ئه‌هرام بۆ توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ستراتیجی له‌و باره‌وه
گوتی، ئیسلام وه‌ك یه‌كێك له كاریگه‌رترین چه‌كه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌كاردێ، به درێژایی مێژووی ئه‌و وڵاته‌وه، بۆیه ئێسته‌یش ئه‌نكه‌ره ده‌یه‌وێ ململانێكانی له‌گه‌ڵ فڕه‌نسا به به‌كارهێنانی ناوی ئیسلام و په‌یامبه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه.
ئه‌و پسپۆره ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر توركیا به قووڵی خه‌می ئیسلامیه‌تی، بۆچی كۆمه‌ڵكوژی كورده‌كان ده‌كات، كه سه‌رجه‌میان مسوڵمانی سوننه‌ن و ته‌نیا داوای ژیان و خوێندن به زمانی خۆیان ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی تره‌وه پسپۆری زانستی سیاسی له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له قاهیره د.نه‌ها ئه‌بوبه‌كر گوتی، ئه‌و یارییه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌یكات زۆر ئاشكرایه، هه‌ر به‌خۆی كۆمه‌ڵكوژكردنی كورد و یارمه‌تیدانی توندڕۆكان گه‌وره‌ترین دژایه‌تی ئیسلامه، توركیا پشتیوانی ئیسلامییه توندڕۆكان له فڕه‌نسا و ئه‌وروپا ده‌كات، به دڵنیاییه‌وه فڕه‌نسایش دژی ئه‌وه ده‌وه‌ستێته‌وه، چونكه پشتیوانی توركیا بۆ ئیسلامییه توندڕۆكان له ڕوانگه‌یه‌كی ئاینی نییه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ مه‌به‌سته سیاسییه‌كانی پێ بهێنێته دی.
د. سه‌عید سادق پسپۆری كۆمه‌ڵناسی سیاسی له‌وباره‌وه گوتی، ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێ خۆی وه‌ك ڕێبه‌رێكی ئیسلامی سوننه پێشان بدات، به‌ڵام خه‌ڵكی نابێ ئه‌وه له بیر بكه‌ن، كه توركیا یه‌كه‌م وڵاتی ئیسلامی بوو له 1949 ددانی به ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل نا، ئه‌گه‌ر توركیا به‌رگری له ئیسلام ده‌كات، بۆچی له لیبیا خه‌ریكی شه‌ڕه؟ بۆچی ناچێ له غه‌زه شه‌ڕ بكات و بێ ڤیزا هاتوچۆ له نێوان ئیسرائیل و توركیا هه‌یه؟!
له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیش هاووڵاتییانی عه‌ره‌ب زۆر هۆشیارانه دژی ئه‌و یارییه سیاسییه‌ی توركیا وه‌ستاونه‌ته‌وه و نووسیانه، ئه‌وه هه‌ر تورك و عوسمانییه‌كان بوون، كه یارمه‌تی فڕه‌نسی و ئیسپانییه‌كانیان دا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلام له ئه‌نده‌لووس له‌ناو ببرێت، ئه‌گه‌ر توركیا باس له‌وه ده‌كات دژی سوكایه‌تییه به دینی ئیسلام، ئه‌ی چی له‌باره‌ی قسه‌كانی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتوركه‌وه به ئیسلام ده‌ڵێ، كه به‌رده‌وام وێنه‌كه‌ی له پشتی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه‌یه و زۆرترین سووكایه‌تی به ئیسلام و مسوڵمانان كردووه؟