ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه و مه‌سه‌ده بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی داوه، كه دانوستاندنه‌كان گه‌یشتوونه‌ته بنبه‌ست و نزیكبوونه‌ته‌وه له وه‌ستانی ته‌واوه‌تی، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه سه‌ركرده‌كانی په‌یه‌ده ئاماده نین پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بپچڕێنن و سه‌ربازكردنی به زۆره‌ملێ كۆتایی پێ بهێنن.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له نێو دانوستاندنه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به ڕۆژنامه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه، كه گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوو لایه‌نه كوردییه‌كه وه‌ستاوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" تا ئه‌و ساته ئاماده نییه و به توندی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان بپچڕێنێ و سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه له ڕۆژئاوا ده‌ربكات و ڕه‌وانه‌ی قه‌ندیلیان بكاته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه بۆ نه‌هێشتنی گرژییه‌كان له ڕۆژئاوا و نه‌دانی بیانوو به وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، ئه‌نه‌كه‌سه و ئه‌مه‌ریكایش پشتیوانی ئه‌و هه‌وڵه ده‌كه‌ن، به‌ڵام په‌یه‌ده به توندی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان هێمایان بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه به بڕوای ئه‌نه‌كه‌سه ئه‌م خاڵه یه‌كێكه له خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ركه‌وتنی دانوستاندنه‌كان و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ڕۆژئاوا و تێوه‌نه‌گلانی له كێشه‌كانی ناوچه‌كه و هه‌ڵبژاردنی بێلایه‌نی له ململانێكان و خه‌ریكبوون به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ڕۆژئاوا و ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی، له شوێنی به‌رده‌وامبوون له گرژی و لاگیری كردن، جیا له‌وه‌یش خاڵێكی تر بریتییه له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سیسته‌می زۆره‌ملێی سه‌ربازكردن له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكراته‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی ڕۆژئاوا و تێكه‌ڵكردنیان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده و پێكهێنانی هێزێكی نیشتمانی له ناوچه‌كه، به‌ڵام په‌یه‌ده ئه‌م دوو خاڵه‌یشی تا ئێسته په‌سه‌ند نه‌كردووه و به‌رده‌وام كێشه و بیانوویان بۆ ده‌دۆزێته‌وه و هه‌وڵی دواخستنی پرۆسه‌كه ده‌دات.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه پشتیوانی سه‌ره‌كی گفتوگۆكانی نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و په‌یه‌ده‌یه به‌رده‌وامه له فشاركردن له‌سه‌ر هه‌ردوولا، هه‌ر له ژێر فشاره‌كانی واشنتنیش مه‌رجه‌عی سیاسی كورد له سووریا دامه‌زرێنراو و له‌سه‌ری گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن، به‌ڵام ئه‌و گرفتانه‌ی تر تا ئێسته بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه.
هاوكات چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له ڕۆژئاوا و نزیك له په‌یه‌ده بۆ ڕۆژنامه‌كه دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه زۆرێك له‌و سه‌ركردانه‌ی په‌كه‌كه كه له ڕۆژئاوان و پشتیوانی له ڕژێمی به‌عس و ئێران ده‌كه‌ن، هه‌موو هه‌وڵی خۆیان خستووه‌ته گه‌ڕ، بۆ شكست به دانوستاندنه‌كان بهێنن، چونكه ڕێككه‌وتنی هه‌ردوولا له به‌رژه‌وه‌ندی دیمه‌شق و تاران و مۆسكۆ نییه، به بڕوای ئه‌وان پێچه‌وانه‌ی بیر و هزری ئۆجه‌لانه بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر له هه‌ر شوێنێك كه په‌كه‌كه یان حزبێكی نزیكی كۆنتڕۆڵی بكات و به‌ڕێوه‌ی ببات.
له به‌رانبه‌ردا ئه‌نه‌كه‌سه سووره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكارییانه، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ڕۆژئاوا ئاسایی ببێته‌وه، نه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌سه‌د دژی توركیا بن، نه له به‌رژه‌وه‌ندی توركیایش دژی ئه‌سه‌د و ئێران، به‌ڵكو پێویسته كورد خه‌ریكی به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی بێ له داهاتووی سووریا، نه‌ك ببێته كارتی فشاری لایه‌نه‌كانی ناو ئاڵۆزییه‌كانی سووریا له دژی یه‌كتر.
شه‌لال گه‌دۆ سه‌ركرده له ئه‌نه‌كه‌سه له‌باره‌ی گفتوگۆكانه‌وه گوتی، هه‌ڕه‌شه و فشاری ناوخۆی و ده‌ره‌كی زۆر له‌سه‌ر دانوستاندنی كوردی – كوردی له ڕۆژئاوای كوردستان بوونی هه‌یه، فشاره‌كان پرۆسه‌كه‌یان خاو كردووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری زۆریش هه‌یه كه به ئه‌نجام نه‌گات، ماوه‌ی گفتوگۆكان زۆر درێژ بووه‌ته‌وه و ده‌بوو زۆر زووتر له ئێسته سه‌رجه‌م دۆسیه‌كان یه‌كلایی بكرابایانه‌وه و كێشه‌كان كۆتایی پێ بهاتبا و ئێسته له ڕۆژئاوا دۆخه‌كه ئاسایی بكرابووایه‌وه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی گه‌دۆ گوتی، گفتوگۆكان و مێزی دانوستاندن بوونی هه‌یه، به‌ڵام تا ئێسته‌یش به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی په‌یه‌ده له میدیاكان دژایه‌تی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن و ڕای گشتی ده‌شێوێنن، بۆیه ئێسته دانوستاندنه‌كان گه‌یشتوونه‌ته بنبه‌ست و ئه‌مه‌یش ڕاستییه‌كه ناكرێ نكۆڵی لێ بكه‌ین، هۆیه‌كی تری وه‌ستانی دانوستاندنه‌كانیش به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا "زه‌هره بیلی" بۆ واشنتن ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه كاره‌كان وه‌ستاون تا نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه و سه‌رپه‌رشتی دانوستاندنه‌كان ده‌كات.
سه‌ما به‌كداش گوته‌بێژ به‌ناوی په‌یه‌ده و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دانوستاندنه‌كان له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌كه گوتی، هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر له‌سه‌ر گفتوگۆكان بوونیان هه‌یه، ئێمه له‌به‌رده‌م دوو لایه‌نداین كه هه‌ردوولامان پرۆژه و ڕوانینی جیاوازی بۆ داهاتووی ڕۆژئاوا هه‌یه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی په‌یه‌ده توركیای تۆمه‌تبار كرد، به‌وه‌ی له پشت دانانی به‌ربه‌سته بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی هه‌ردوولا و یه‌كڕیزی كورد له ڕۆژئاوا، چونكه تا ئێسته‌یش هه‌ڕه‌شه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له‌سه‌ر ڕۆژئاوا بوونیان هه‌یه، جیا له‌وه‌یش ڕژێمی سووریا و رووسیایش ده‌یانه‌وێ دانوستاندنه‌كان شكست بهێنن و هه‌موویان هه‌وڵه‌كانی خۆیان به چڕی خستووه‌ته‌گه‌ڕ.