زانایانی بواری مێشكی مرۆڤ، پێویستیان به جۆری زۆری مێشكه، تا زۆرترین په‌ی به زانیارییه په‌نهانه‌كانی ببه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له بانكێكدا ژماره‌یه‌كی زۆر مێشك كۆ كراوه‌ته‌وه.
مێشكناسان، پێویستیان به ژماره‌یه‌كی زۆر مێشكی جۆراوجۆر هه‌یه تا باشتر كار له‌سه‌ر مێشك بكه‌ن و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه ده‌روون و هزرییه‌كان بكه‌ن.
ئێسته له ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین بانكی مێشك، سێ هه‌زار مێشكی تێدایه، بریتییه له مێشكی ئه‌و كه‌سانه‌ی له زیندوویه‌تی به‌خشیویانه، كه له دوای نه‌مانیان له ژیان، ببرێته ئه‌و بانكه.
هه‌ر مێشكێك له حه‌وزێكی بچووكی پلاستیكدا دانراوه و به‌ستوویه‌تی، یان به ماده‌ی ئه‌لفۆرمالین پۆشراوه.
زانایان، له‌سه‌ر ئه‌و مێشكانه، تاقیكردنه‌وه له‌باره‌ی نه‌خۆشییه‌كانی زه‌هایمه‌ر (له‌بیرچوونه‌وه)، شیزۆفینیا و كاریگه‌ریی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان له‌سه‌ر مێشك ده‌كه‌ن.
زانایان هێشتا پێویستیان به مێشكی زیاتره بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی زۆرتر.
یه‌كێك له‌وانه‌ی مێشكی خوشكه‌كه‌ی به‌خشراوه به‌و بانكه، ده‌ڵێ: باوك و دایكم ته‌ندروستییان باشه، به‌ڵام خوشكه‌كه‌م ته‌ندروستی ده‌روونیی باش نه‌بووه و تووشی شیزۆفینیا بووه، بۆیه به‌خشیویانه به‌و بانكه، تا بۆیان ده‌ركه‌وێت هۆكاری تووشبوون به‌و كێشه‌یه چی بووه.