به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه كۆمپانیای "نستید"ی خانووبه‌ره‌ی جیهانی ئه‌نجامی داوه، پێنج شاری دیاری كردووه كه كرێی خانوو بۆ نیشته‌جێبوون تێیاندا گرانترینه و هه‌موو كه‌س ناتوانێ ژیانیان تێدا بكات.
ئه‌و كۆمپانیایه كه باره‌گاكه‌ی له له‌نده‌ن پایته‌ختی به‌ریتانیایه، له توێژینه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، شاری "سان فڕانسیسكۆ"ی ئه‌مه‌ریكا، گرانترین كرێی خانووی هه‌یه، ناوه‌ندی مانگانه‌ی كرێی یه‌ك كه‌س ده‌گاته 1772.52 دۆلار.
دووه‌م شاریش "نیویۆڕك"ی ئه‌مه‌ریكایه كه ناوه‌ندی كرێی مانگانه‌ی یه‌ك كه‌س ده‌گاته 1698.66 دۆلار و به‌م شێوه‌یه دوو شاری ئه‌مه‌ریكا گرانترینی دنیان.
سێیه‌م شار به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، به‌ر "هۆنگ كۆنگ" ده‌كه‌وێ كه ناوه‌ندی كرێی مانگانه‌ی یه‌ك كه‌س ده‌گاته 1372.01 دۆلار، چواره‌میش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته كه شاری "دوبه‌ی"ی وڵاتی ئیماراته، كرێی مانگانه‌ی یه‌ك كه‌س 1262.79 دۆلاره.
پێنجه‌م شاریش له لیستی گرانترین شاره‌كانی دنیا بۆ كرێی نیشته‌جێبوون، بریتییه له شاری سه‌نگافوره، له‌وێ ناوه‌ندی كرێی یه‌ك كه‌س ده‌گاته 1194.21 دۆلار.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، له نێوان 72 شاری گه‌وره‌ی دنیا ئه‌نجام دراوه كه به گرانیی كرێی نیشته‌جێبوون تێیاندا ناسراون، توێژینه‌وه‌كه‌ش به گشتی بۆ ساڵی 2017 كراوه.