جارێكی تر ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه دژایه‌تی كوردستان ده‌كه‌ن، پرسی مووچه ده‌ورووژێنن و ده‌یانه‌وێ له‌و ڕێیه‌وه كار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی كوردستان بكه‌ن.
ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێم ددان پێدانراوه له‌لایه‌ن به‌غداوه، بۆیه پرسی گفتوگۆ و هه‌روه‌ها بابه‌تی دابه‌شكردنی مووچه و هه‌ر پرسێكی تر پێوه‌ندی به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه.
موزایه‌ده و هه‌وڵی لاوازكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی مووچه‌وه هیچ ئاكامێكی نابێ
روونیشی كرده‌وه كه موزایه‌ده و هه‌وڵی لاوازكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی مووچه‌وه هیچ ئاكامێكی نابێ ،چونكه "ئێمه له‌به‌غداین بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان".
سه‌بری دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو گفتوگۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌ست پێ ده‌كات.
لێدوانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌كاتێكدایه ئێسته هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی به‌غدا كه به / خۆفرۆش/ ناو ده‌برێن بۆ دژایه‌تی كوردستان، بانگه‌شه‌ی گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرینێ